خۆڵ و خاک ئاسمانی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

له‌ میانه‌ی چه‌ند کاتژمێری داهاتوودا دیارده‌ی خۆڵبارین ئاسمانی شاره‌ کوردنشینەکانی ئێران ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئیداره‌ی که‌شناسی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ له‌ میانه‌ی چه‌ند کاتژمێری داهاتوودا دیارده‌ی خۆڵبارین لە ئاسمانی شاره‌ کوردنشینه‌کانی ئێران دەردەکەوێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شه‌پۆلێک له‌ خۆڵبارین ئاسمانی سووریا و عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌ و تاکوو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دێته‌ ڕۆژئاوای ئێران و ئاسمانی شاره‌ کوردنشینەکانی ئێران ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ کرماشان زیاتر بەرچاوە و ئاستی دیتن تاکوو ۲ کیلۆمه‌تر که‌م ده‌بێته‌وه‌.

هه‌ر به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئیداره‌ی که‌شناسی کوردستان ئه‌م شه‌پۆله‌ له‌ خۆڵبارین تاکوو به‌یانی درێژه‌ی ده‌بێت و له‌ به‌یانیه‌وه‌ به‌ره‌و پارێزگا ناڤینییه‌کای ئێران به‌ڕێ ده‌که‌وێت.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ ۱۰۰ هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ له‌ بیاوانه‌کانی عێراق به‌ ته‌واوی تووشی وشکه‌ساڵی بوون و لێهاتوویی دروست کردنی دیارده‌ی خۆڵبارینیان هه‌یه‌.

News Code 10229

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =