ڕێککه‌وتنی ۲۵۰ ملیۆن دۆلاری بۆ راهێنانی هێزی ده‌ریایی عه‌ره‌بستان

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ به‌ مه‌به‌ستی دابین کردنی ئه‌منیه‌تی ڕیاز له‌ میانه‌ی ۳ ساڵی داهاتوودا به‌ بڕی ۲۵۰ ملیۆن دۆلار مەشق و ڕاهێنانی هێزی ده‌ریایی به‌ عه‌ره‌بستان پێشکه‌ش ده‌کرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، ئاژانسی هاوکاری ئه‌منی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ ڕێککه‌وتنێکیان به‌ بڕی ۲۵۰ ملیۆن دۆلار واژۆ کردووه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی ۳ ساڵی داهاتوودا ڕاهێنان پێشکه‌ش به‌ هێزی ده‌ریایی عه‌ره‌بستان ده‌کات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، ئه‌م ڕاهێنانه‌ بریتیە له‌ ڕاهێنان به‌ هێزه‌ ده‌ریاییه‌کانی عه‌ره‌بستان بۆ گه‌شت لێدانی باشتر که‌ ناوچه‌که‌ و هه‌روه‌ها به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌منی ڕۆخه‌کانی عه‌ره‌بستان.

هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگ کردنی زیاتری هێزه‌ ده‌ریاییه‌کانی عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا به‌شێکی دیکه‌ له‌م ڕێککه‌وتنه‌یه‌.

له‌م ڕاهێنانه‌ ۸۸ ڕاوێژکاری سه‌ربازی ئه‌مریکایی به‌شداری ده‌که‌ن و ڕاهێنان به‌ هێزه‌ ده‌ریاییه‌کانی سعوودییه‌ ده‌که‌ن.

پێنتاگۆن ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌منی و هێزی سه‌ربازی عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌ که‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه‌ له‌ ناوچه‌که‌ و جیهان ئه‌نجام ده‌بێت.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ ئایا ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ش به‌شێکه‌ له‌و ۳۹۰ ملیار دۆلار ڕێکه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌ نوێیه‌ی که‌ له‌ ڕیاز واژۆ کرا یان ئه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنێکی نوێیه‌ و له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه‌ پاره‌ی جیاوازی بۆ سه‌رف ده‌کرێت.

News Code 10226

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =