کۆڕبەندی بازرگانی سنەـ هەولێر ده‌ستیپێکرد

کۆڕبەندی بازرگانی ژوورەکانی سنە و هەولێر بۆ پەرەدان بە هاوکاری بازرگانی و ئابووری ئەمڕۆ لە شاری سنە دەستیپێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ۳ ی جۆزەردان, بە بەشداری وەفدی ژووری بازرگانی هەولێر , کۆڕبەندی بازرگانی ژوورەکانی ئەم دوو شارە بەڕێوەچوو.

لە م کۆڕەدا دەفرایەتیەکانی کوردستان بۆ هاوکاری لە بوارەکانی ئابووری, کشت و کاڵ و ئاژەڵداریی  بۆ هاوکاری هەرێمی کوردستان خرایە ڕوو.

له‌م کۆڕه‌دا سه‌ید که‌ماڵ حسێنی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی سنه‌، وتی: ده‌فرایه‌تی بۆ زیاتر پته‌وکردنه‌وه‌ی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان کوردستان و هه‌رێمی کوردستان زۆر باشه‌ و ده‌بێ زیاتر کاری له‌سه‌ر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ لووتکه‌.

هه‌روه‌ها لای خۆیه‌وه‌، محه‌مه‌د ده‌ره‌وه‌زمی، سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی کانگا، پیشه‌سازی و بازرگانی کوردستان به‌ ئاماژه‌ به‌ گرینگی و کاریگه‌ریی ئه‌م جۆره‌ کۆڕبه‌ندانه‌ له‌ تۆکمه‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌تایبه‌ت به‌رپرسانی پارێزگای کوردستان پیسوازی ده‌که‌ن له‌ سه‌رمایه‌دانه‌ریی لایه‌نی عێراقی له‌ پارێزگای کوردستان.

وتیشی: که‌رتی کشت و کاڵ، گه‌شتیاری و ئاژه‌ڵداری کوردستانی ئێران ده‌فرایه‌تی زۆر گونجاوی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی عێراقی سه‌رمایه‌دانه‌ری تێدا بکات و ئه‌زموون و زانستی کارناسانی ئێمه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان.

هه‌روه‌ها نوێنه‌ری ڕێکخراوه‌ی جه‌هادی کشتوکاڵی کوردستان  هه‌ندێ له‌ ده‌فرایه‌تییه‌ کشتوکالییه‌کانی کوردستان و به‌شێک له‌ پتانسییه‌لی ئاژه‌ڵدارای و هه‌نگه‌وانی و گه‌شتیاری پارێزگای کوردستانی بۆ وه‌فدی میوان ڕوون کرده‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ نوێنه‌ری ژووری بازرگانی هه‌ولێر، ئه‌ندازیار ماجد جه‌لال خه‌لیل ، کورته‌یه‌کی له‌سه‌ر ئامانجی سه‌ردانی وه‌فده‌که‌یان بۆ کوردستان پێشکه‌ش کرد.

ماجد جه‌لال خه‌لیل ڕایگه‌یاند که‌ بازرگانان  و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانیش به‌ باشی پێشوازی له‌ کاڵا و به‌رهه‌می ئێرانی و به‌رهه‌مه‌کانی تایبه‌تی پارێزگای کوردستان ده‌که‌ن و پێویسته‌ له‌م بواره‌وه‌ کاری کارناسانه‌ و جدی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئێران و پارێزگای کوردستانیش بگاته‌ جێگای شیاوی خۆی له‌ بازاڕی هه‌رێم و عێراق.

News Code 10225

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =