ئه‌ندامی جه‌سته‌ی کوردێک چه‌ند که‌سێکی له‌ مه‌رگ ڕزگار کرد

بنه‌ماڵه‌یه‌کی شاری بیجار دوای ئه‌وه‌ی کوڕه‌ ۲۸ ساڵانه‌که‌یان تووشی مه‌رگی مێشكی بوو، ئه‌ندامانی زیندووی جه‌سته‌ی کوڕه‌که‌یان وه‌ک خێر به‌خشی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لاوێکی ته‌مه‌ن ۲۸ ساڵانی بیجاڕی دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕووداوێکی هات و چوودا تووشی مه‌رگی مێشکی بوو، ئه‌ندامانی خۆیی به‌خشی. ئه‌م کاره‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی تاکوو چه‌ند که‌سی نه‌خۆش له‌ ئێراندا که‌ پێویستیان به‌ ئه‌ندامانی له‌شی ئه‌م لاوه‌ بوو، دووباره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ژیانی ئاسایی.

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ که‌ به‌خشینی ئه‌ندامانی له‌ش دوای کاره‌سات یان ڕووداوێکی له‌ناکاو له‌ ئێران باو بووه‌، شارۆمه‌ندانی ئێرانی به‌ ڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئه‌نجومه‌نی پزشکی به‌خشینی جه‌سته‌ ناو نووسی ده‌که‌ن و له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێک وه‌ک مه‌رگی مێشكی، پزشکه‌کان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و که‌سه‌ ده‌توانن ئه‌ندامانی زیندووی جه‌سته‌ی ئه‌م که‌سه‌ به‌ که‌سانی نه‌خۆشی دیکه‌ ببه‌خشن که‌ پێویستیان پێیه‌تی.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌ ۱۶ ساڵه‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ پارێزگای کوردستانی ئێرانیش چالاکه‌ له‌ ساڵی ۱۳۸۹وه‌ به‌خشینی ئه‌ندامانی زیندووی جه‌سته‌ی ئه‌و که‌سانه‌ که‌ تووشی مه‌رگی مێشكی یان جۆری دیکه‌ی مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌، به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ئاماره‌کان، تاکوو ئێسته‌ ۲۵ که‌س له‌ کوردستان ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی خۆیان به‌ که‌سانی نه‌خۆش به‌خشیوه‌ و نزیک به‌ ۱۰۰ که‌سی نه‌خۆش به‌م هۆیه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ژیانی ئاسایی ڕۆژانه‌ی خۆیان.

News Code 10224

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =