هه‌ڕه‌شه‌ی حزبوڵای لوبنان له‌ به‌حره‌ین

حزبوڵای لوبنان ئاماژه‌ی دا که‌ به‌حره‌ین به‌ گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریکا هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی ده‌راز و ماڵی شێخ عیسا قاسم.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعه‌هد، حزبوڵای لوبنان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا نووسی: دوای ئه‌وه‌ی پاوشای به‌حره‌ین دڵنیا بووه‌وه‌ که‌ ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا گوێ به‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌م وڵاته‌ نادات، هێرشی کرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی ده‌راز و سه‌رقاڵی کوشت و بڕی شیعه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه‌. ئه‌م شه‌قامه‌ شوێنێ نیشته‌جێ بوونی ئایه‌توڵا شێخ عیسا قاسمه‌ و خه‌ڵک لێره‌وه‌ به‌رگریان له‌ خۆیان ده‌کرد. ئه‌و که‌سێکی میانه‌ڕۆیه‌ به‌ڵام ده‌وڵه‌تی به‌حره‌ین توانای قبووڵ کردنی وه‌ها که‌سێکیشی نییه‌.

له‌ درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: حزبوڵای لوبنان ئه‌م هێرشه‌ ئیدانه‌ ده‌کات. ئێمه‌ سعوودییه‌ به‌ به‌رپرسیار له‌ کوژران و بریندار بوونی لاوانی به‌حره‌ینی ده‌زانین چونکوو شانشینی به‌حره‌ین له‌ ژێر فه‌رمانی ئه‌وان ئه‌م کارانه‌ ده‌کات.

حزبوڵا هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ که‌ هه‌رجۆره‌ ده‌ست درێژییه‌ک بۆ سه‌ر ئایه‌توڵا قاسم بێ گومان دۆخه‌که‌ به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ توند و تیژه‌ ده‌بات که‌ که‌س چاوه‌ڕوانی ناکات و ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌ستۆی شانشینی به‌حره‌ینه‌.

حزبوڵا له‌ کۆتاییدا نووسی: ئێمه‌ داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ین هه‌رچی زووتره‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌م کاره‌ بکه‌ن و هه‌نگاوێک بۆ پاراستنی گیانی ئه‌م ڕێبه‌ره‌ی خه‌ڵکی به‌حره‌ین هه‌ڵبگیردرێت. ئێمه‌ پشتیوانی له‌ خه‌ڵکی خۆڕاگری به‌حره‌ین ده‌که‌ین و جه‌ختیش ده‌که‌ین که‌ له‌ کۆتاییدا خه‌ڵک سه‌رده‌که‌ون و درێژه‌ش به‌م ڕێگه‌یه‌ ده‌ده‌ن.

News Code 10219

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =