به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران نه‌گۆڕه‌

وته‌بێژی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ڕۆحانی جه‌ختی کرد که‌ به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران به‌شێکه‌ له‌ سیاسه‌ته‌ نه‌گۆڕه‌کانی ئێران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی وتی: گومانی تێدا نییه‌ که‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌کانی ئێران هاوپه‌یوه‌نده‌ به‌ ئاسایش و ئه‌منیه‌ت و سیاسه‌تی به‌رگریکاری ئێران.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌رچی بناغه‌یه‌کی به‌رگریکارانه‌ی به‌هێزترمان هه‌بێت، ئه‌منیه‌تی ناوخۆیی و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌یی باشترمان ده‌بێت، به‌م پێیه‌ ئاساییه‌ که‌ سیاسه‌تی مووشه‌کی ئێران نه‌گۆڕ بێت، جێگه‌ی خۆشحاڵیشه‌ که‌ بودجه‌ی به‌رگری له‌ ساڵی ۹۶ به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنی مووشه‌کی له‌گه‌ڵ جیهان وتی: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ ده‌ست له‌ سیستمی به‌رگری خۆمان بشۆرینه‌وه‌، نه‌خێر شتی وه‌ها ناکه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ که‌ جیهان تێبگات که‌ ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌ سیستمی به‌رگری ئێمه‌، به‌ دڵنیایه‌وه‌ دانوستانی بۆ ده‌که‌ین. ئێمه‌ به‌ مه‌به‌ستی دڵنیا کردنه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێش ئاماده‌ی دانوستانین له‌گه‌ڵیان.

ئه‌و له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ لێدوانی سعوودییه‌کان له‌ دژی ئێران وتی: گومانی تێدا نییه‌ که‌ ئێمه‌ ده‌سته‌ویه‌خه‌ ناوه‌ستین. هاتنی ترامپ بۆ ناوچه‌که‌ لای ئێمه‌ بایه‌خێکی نییه‌. ئه‌مریکا ویستی له‌ ژێر ناوی ئێران هه‌راسی چه‌کی باش بفرۆشێت و بازه‌رگانی بکات که‌ کردیشی، به‌ڵام ئێران سیاسیه‌تی تۆکمه‌ و داڕێژراوی هه‌یه‌ و له‌ سه‌ر سیاسه‌تی داڕێژراوی خۆی هه‌نگاو ده‌نێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: هێرش کردنی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌ر ئێران زۆر لاوازه‌، عه‌ره‌بستان له‌و ئاسته‌دا نییه‌، ئێمه‌ به‌ ڕیاز ده‌ڵێین که‌ به‌رژه‌وه‌ندی موسوڵمان نه‌کاته‌ قوربانی به‌رژوه‌ندی ئه‌مریکا.

News Code 10218

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =