دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له ‌۸۵ میلیۆن ده‌نک جگەرەی قاچاخ له‌ کوردستان

دەبیری کۆمیسیۆنی چاوەدێری بە سەر بەرەنگاریی قاچاخی کاڵای کوردستان لە بەرز بوونەوەی ١٥٤ لە سەدی دۆزینەوەی جگەرەی قاچاخ لە ساڵی ڕابردوو لە چاو ساڵی ڕابردوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا میرزایی لە کۆبوونەوەی پێش نوێژەکانی کوردستان کە لە سەر بابەتی ڕێکارەکانی بەرەنگاریی قاچاخی کاڵا لە ڕوانگەی فیقهییەوە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی کتێبخانەی ئیمام خامنەیی لە سنە بەڕێوە چوو، وتی: نەخشەی بەرەنگاریی قاچاخی کاڵا فەرمانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم بوارەدایە.

ناوبراو وتی: سەدا ٣٠ ی هەوڵەکانی ئێمە لە بواری بەرەنگاریی قاچاخی کاڵا سۆڵامێرییە و سەدا ٧٠ ی هەوڵه‌کانیشمان نۆڵامێرییە.

ناوبراو لە بەرز بوونەوەی ١٥٤ لەسەدی دۆزینەوەکانی جگەرەی قاچاخ لە ساڵی ڕابردوو هەواڵی دا و وتی: زیاتر لە ٨٥ ملیۆن و ٦٢٥ هەزار  ده‌نک جگەرە لە ساڵی ٩٥ لە پارێزگا دۆزراوەتەوە. ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو جگەرانە جگەرەی ئاسایی نین، وتی: لە ئەو جگەرانە مادەی هۆشبەر بوونی هەیە کە ئەبێتە هۆی خووگریی لاوەکان و بەکارهێنەرانی لە کۆمەڵگادا.

News Code 10216

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =