به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، کۆشكی سپی ڕایگه‌یاند که ئاماده نییه بۆ دابین کردنی پێویستییه‌کانی ئۆکراین بودجه سه‌رف بکات.
میک مالۆیهنی، به‌رپرسی به‌شی به‌ڕێوه‌به‌ری بودجه‌ی کۆشکی سپی جه‌ختی کرد که ئه‌مریکا قبوڵی ناکات تاکوو بۆ کار و باری وڵاتانی دیکه بودجه سه‌رف بکات، به‌ڵام ڕنگه قه‌رز به‌م وڵاتانه بدات.
مالیۆنی وتی: ئێمه ده‌توانین بڕێک به‌رنامه‌ی کڕینی چه‌کی سه‌ربازی بۆ بیانییه‌کان له‌گه‌ڵ دانی وام و قه‌رز بگۆڕێنهوه. واتا له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی ۱۰۰ ملیۆن دۆلار بودجه‌یان پێبده‌ین ده‌توانین قه‌رزیان پێبده‌ین تاکوو چه‌ک له ئێمه بکڕن.
شایانی باسه که ئه‌مریکا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که چی دیکه ئاماده نییه تاکوو چه‌کی بێ به‌رانبه‌ر به وڵاتانی پاکستان، تونس، لوبنان، کۆلۆمبیا، فیلیپین، ڤیه‌تنام و له‌م دواییه‌دا به ئۆکراین ببه‌خشێت.
بۆچوونی ئێوە