ئێمە ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئێران بووینەتەوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی وتە دژە ئێرانییەکانی خۆیدا لە دیدار لە گەڵ سەرۆکی ڕژێمی ئیسراییل بە دووپات کردنەوەی تۆمەتە دژە ئێرانییەکانی خۆیدا داوای ڕاگرتنی پاڵپشتیی ئێران لە گرووپە تیرۆریستییەکان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ ڕووین ڕۆلین سەرۆکی ڕژێمی ئیسراییل پاگەندەی کرد: ئێمە لە گەڵ هەڕەشە لە لایەن وڵاتگەلێکەوە وەکوو ئێران و داعش بەرەوڕووین.

ناوبراو لە درێژەی قسە دژە ئێرانییەکانی و دووپات کردنەوەی تۆمەتە بێ بنەماکانیدا وتی: نابێ ئیزنی دەست پێڕاگەیشتن بە چەکی ناڤۆکی بدرێتە ئێران. ئێران ئەبێ لە پاڵپشتی کردن و ڕاهێنانی تیرۆریستەکان و میلیشیاکان دەس هەڵبگرێت .

ترامپ کە خۆشحاڵە لە گرێبەستە گەورەکان لە گەڵ ئالی سعوود، مەلیک سەلمانی ئاشتی خواز ناو لێبرد و خۆشحاڵیی دەربڕی لە دانوستانەکانی لە گەڵ عەرەبستانی سعوودی.

ڕووین ڕۆلین سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیش لە درێژەی کۆنفڕانسەکەدا سەرەتا لە پێوەندیی پتەوی ئەو دوو وڵاتە قسەی کرد و پاشان لە ئامادەیی ئەو ڕژێمە بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ تیرۆریزم قسەی کرد و پاگەندەی کرد کە ئێران ئەبێ لە سنوورەکانی ئیسراییل و سووریا بچێتە دەرەوە.

News Code 10184

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =