تەماتەی جیاواز بەرهەم دێت

لێکۆڵەران بە یارمەتیی گۆڕانی ژێنێتیکی سروشتی بە دوای بەرهەم هێنانی تەماتەگەلێکی باشترن. ئەو نوێ کارییە دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە پیشەی کشت و کاڵ و بەرهەمە خواردەمەنییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گۆڤاری تەکنۆلۆژیای ڕیۆیۆ، لە جیهانی ژێنێتیکدا بڕێ جار ژێنەکان بە شێوەی سروشتی کاریگەریی یەکتر پووچەڵ دەکەنەوە. لە راستیدا ئەو ژێنانەی کە ئەبێ کاریگەریی بەهێزکەرەوەیان لە سەر کردەوەیان هەبێت لە بڕێ جاردا کاریگەریی یەکتر لە ناو دەبەن.

ئەو ڕووداوە سروشتییە کە وەکوو گۆڕانی ژێنێتیکی سروشتی دەناسرێت ئێستا بووەتە چرایەکی ڕێنوێنی بۆ لێکۆڵەران لە بواری شۆڕش لە پیشەی خواردەمەنی جیهاندا.

یەکێک لە گرنگترین بەرهەمگەلێک کە لە بەرچاوی لێکۆڵەراندایە تەماتەیە. ئەوان ئەیانەوێت بە کەڵک وەرگرتن لە گۆڕانی ژێنێتیکی بەرهرمێکی لەبارتر و کاریگەرتر ڕەوانەی بازاڕ بکەن.

News Code 10182

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =