فیلمی ماندوو له‌ مه‌هاباد نمایش ده‌کرێت

فیلمی سینه‌مایی ماندوو له‌ ده‌رهێنانی ئیبراهیم سه‌عیدی دوای ۱۴ ساڵ به‌رهه‌م هاتن له‌ مه‌هاباد نمایش ده‌کرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فیلمی سینه‌مایی ماندوو له‌ ده‌رهێنانی ئیبراهیم سه‌عیدی دوای ۱۴ ساڵ به‌رهه‌م هاتن له‌ مه‌هاباد نمایش ده‌کرێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م فیلمه‌دا هونه‌رمه‌ندان شه‌هاب فازلی و سه‌لاحه‌دین شێخ محه‌مه‌دی ڕۆڵیان گێڕاوه‌. ئه‌م فیلمه‌ به‌ شێوازێکی ته‌واو نوێ دروست کراوه‌ و تاکوو ئێسته‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی به‌ ده‌ست هێناوه‌.

فیلمه‌که‌ هاوکات له‌گه‌ڵ مه‌هاباد له‌ زۆربه‌ی سینه‌ماکانی ئێران له‌ ژێر ناوی "هونه‌ر و ئه‌زموون" نمایش ده‌کرێت. نمایش دانی ماندوو ئه‌مڕۆ ئێواره‌ له‌ شاری مه‌هاباد و به‌ به‌شداری ستافی به‌رهه‌م هێنانی فیلمه‌که‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

ئه‌م فیلمه‌ له‌ چه‌ند فستیڤاڵی وه‌ک فیپرشی له‌ له‌نده‌ن، شێڵانه‌ی ئاڵتوونی له‌ ئیره‌وان، فڕانس ۲۴ له‌ پاریس و فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌یروت خه‌ڵات کراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ سینه‌مای کوردی له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا پێگه‌یه‌کی به‌هێزی جیهانی به‌ ده‌ست هێناوه‌ و له‌م نێوانه‌دا سینه‌ماکارانی کوردی ئێرانی جێپه‌نجه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت سینه‌ماکارانی شاری سنه‌ له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا به‌ ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆیی و جیهانیان به‌ ده‌ست هێناوه‌.

News Code 10180

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =