خەڵاتی ماملێ پێشکه‌ش به‌ مەزهەر خالقی کرا

دوێنێ ئێواره‌ خەڵاتی مەڵبەندی هونەری ماملێ کە هەموو ساڵێک دەدرێتە هونەرمەندێکی کورد، پێشکه‌ش به‌ مەزهەر خالقی، هونەرمەندی ناسراوی کورد کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ باسنیوز دوێنێ ئێواره‌ خەڵاتی مەڵبەندی هونەریی ماملێ کە هەموو ساڵێک دەدرێتە هونەرمەندێکی کورد، پێشکه‌ش به‌ مەزهەر خالقی، هونەرمەندی ناسراوی کورد کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕێوڕەسمی دابەش کردنی خەڵاتەکە بە بەشداری و ئامادەبوونی چەند کەسێک لە بنه‌ماڵه‌ی محەمەد ماملێ، جەماوەر و چەند هونەرمەند و نووسەرێکی کورد له‌ سوئێد بەرێوە چوو.

لە کۆڕەکەدا جیا لە بەخشینی خەڵاتی ساڵانەی ماملێ بە مەزهەر خالقی، سالار عوسمان بریکاری وزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کردووە.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌دا، خانە ماملێ، کوڕی مەحمەد ماملێ، بە نوێنەرایەتیی بنەماڵەی ماملێ وتاری خوێندەوە. لەم ڕێوڕەسمەکەدا دەیان هونەرمەند و موزیسین و خەڵکی کورد و بیانی لە چەند وڵاتی جیای ئه‌ورووپاییه‌وه‌ به‌شداریان کردبوو.

شایانی باسه‌ که‌ ساڵانی پێشوو، خەڵاتی مەڵبەندی هونەریی ماملێ بە چەند هونەرمەندێکی دیکە پێشکەش کراوە.

News Code 10179

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =