دۆزینەوەی ۱۰۲ پارچە چەک ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنی ئێران

دادستێنی گشتی و شۆڕش لە کرماشان ڕایگەیاند کە ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لە ئێران ۱۰۲ پارچە چەکیان لە سنووری شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە کرماشان دۆزیوەتەوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حسێن سادقی دادستێنی کرماشان بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: لە ڕێکەوتی ۲۸ی گوڵان، ۱۰۲ پارچە چەکی کەمەری لەگەڵ ۵ هەزار فیشەک و ۵۵۵ پارچە چەکی ڕاو کردنی بێ مۆڵەت، لە سنووری سەلاسی باوەجانی دەستی بەسەردا گیراوە.

وتیشی: لەگەڵ ئەم چەکانە  کە دەیتوانێ هەڕەشەیەکی ئەمنی بێت لە ڕەوتی هەڵبژاردنی ئێران، ۹ هەزار بتڵ خواردنەوەی کحوولی دۆرزاوەتەوە.

 سادقی لە کۆتاییدا وتی: هەڵبژاردن لە کرماشان بێ خەوش بەڕێوەچوو و هیچ کێشەیەک لەو پارێزگایەدا نەبووە.

News Code 10178

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =