ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی تورکیای تۆمەتبار کرد

له‌ دوای کوده‌تاکه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌ تورکیا و گرتن و ده‌ر کردنی سه‌دان هه‌زار که‌س له‌ تورکیا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی حکومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ی تاونبار کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ میانه‌ی ڕاپۆرتێکدا ده‌ستگیر کردن و ده‌ر کردنی سه‌دان هه‌زار که‌س له‌ تورکیای به‌ بیانووی کوده‌تاکه‌ی ساڵی ڕابردوو، به‌ گوماناوی وه‌سف کرد.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ دوای کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶وه‌ به‌ توندی خه‌ریکی سه‌رکوت کردنی که‌سانی ناڕازییه‌ و ئه‌م کاره‌ش له‌ ژێر سایه‌ی دۆخی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌م یاسایه‌ مۆڵه‌ت به‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌دات تاکوو هه‌ر که‌س پێی خۆش بێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگەیه‌کی هه‌بێت ده‌ستگیری بکات یان له‌ کار کردن دووری بخاته‌وه‌. به‌ پێی یاسای دۆخی نائاسایی و ئه‌منی که‌س مافی لێپێچینه‌وه‌ی له‌ ده‌وڵه‌ت نییه‌.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها له‌ ڕاپۆرتێکی خۆی ڕه‌خنه‌ی له‌م یاسایه‌ی تورکیا گرتووه‌ و ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ دۆخی نائاسایی هه‌رگیز به‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ خه‌ڵک به‌ بێ به‌ڵگه‌ دستگیر بکرێت یان له‌ کار دوور بخرێته‌وه‌، به‌ڵکوو بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌منی وڵاته‌، به‌ڵام به‌ پێی یاسای دۆخی تایبه‌ت و ئه‌منی له‌ تورکیا، ده‌وڵه‌ت مافی یه‌کجار زۆری پێده‌درێت.

ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی تووندی له‌ به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌ گرتووه‌ که‌ له‌ دژی ئه‌نجومه‌نه‌ سنفی و پیشه‌یی و مێدیاییه‌کان ڕێکاری ئه‌منی و سه‌ختیان گرتووه‌ته‌ به‌ر.

News Code 10174

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =