تەقینەوە لە سەرقەڵای کرماشان ۲ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

فەرماندەی پۆلیدی شاری سەرپێڵ زەهاو لە کوژران و بریندار بوونی ۲ کەس بە هۆی تەقینەوەی مین لەم شارە هەواڵی داوە.

محەمەد ڕەزا یاری لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو (یەکشەمە) مینێکی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی سەرقەڵای سەرپێڵ زەهاو تەقیوەتەوە و کەسێک کوژراوە و کەسێک بریندار بووە.

یاری وتی: لەم ڕووداوە کەسێک کوژراوە و کەسێک بە سەختی بریندار بووە کە هێزەکانی فریاکەوتن گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

فەرماندەی پۆلیسی سەرپێڵ زەهاو وتیشی: چۆنیەتی ڕوودانی ئەم ڕووداوە لێکدەدرێتەوە. 

News Code 10173

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =