ڕیال مەدرید بۆ ۳۳ هەمین جار بووە پاڵەوانی لالیگا

یانەی ریاڵ مەدرید سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی مەلەگا تۆمارکرد و دوای چوار وەرز چاوەڕوانی نازناوی خولی یانەکانی ئیسپانیای بەدەستهێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەهەفتەی کۆتایی وەرزی ئەمساڵی خولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی مەلەگا و بە دوو گۆڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کەریم بنزیما یارییەکەی بردەوە .

بەو ئەنجامە و بەکۆکردنەوەی ۹۳ خاڵ یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ۳۳ هەمین جار لەمێژوویدا نازناوی خولی یانەکانی ئیسپانیای بەدەستهێنا.

دواین جار کە یانەی ریاڵ مەدرید نازناوی خولی ئیسپانیای بەدەستهێنابوو لە وەرزی ۲۰۱۱ – ۲۰۱۲ بوو، بەوەش زێدان دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ و جامی جیهانی یانەکان نازناوێکی تری بۆ یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا بەدەستهێنا.

یانەی ریاڵ مەدرید لەوەرزی ئەمساڵی خولەکەدا ۲۹ یاری بردەوەو ۶ یاری بەیەکسان بوون کۆتایی پێهێناو تەنیا لە ۳ یاریدا دووچاری شکست بوو، تێیدا ۱۰۶ گۆڵیان تۆمارکرد و ۴۱ جار تۆڕی گۆڵەکەیان هەژێنرا.

News Code 10171

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =