سوپای تورکیا ڕاهێنان به‌ دژبەرانی ئەسەد دەکات

ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای تورکیا ڕایگه‌یاند: سوپای تورکیا له‌ باکووری سووریا سه‌رقاڵی ڕاهێنان به‌ ئه‌ندامانی سوپای ئازادی سووریایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاژانسی دۆغان، فه‌رمانده‌یی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای تورکیا ڕایگه‌یاند: سوپای تورکیا له‌ باکووری سووریا سه‌رقاڵی ڕاهێنان به‌ ئه‌ندامانی سوپای ئازادی سووریایه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌ندامانی سوپای ئازادی سووریا که‌ دژی دیمەشق شه‌ڕ ده‌که‌ن له‌ لایه‌ن  سوپای تورکیا له‌ باکووری سووریا ڕاهێنانی سه‌ربازیان پێده‌کرێت.

سوپای ئازادی سووریا دژی کوردی سووریاشه‌ و تاکوو ئێسته‌ چه‌ندین جار هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ر کوردی سووریا، به‌ڵام توانای شكست دانی کوردیان نه‌بووه‌. به‌ پێی هه‌واڵی مێدیاکان یه‌کێک له‌ ئامانجه‌کانی ئه‌م کاره‌ به‌هێز کردنی سوپای ئازادی سووریا بۆ شه‌ڕی داهاتووی تورکیا له‌ دژی کوردی سووریایه‌.

له‌م که‌مپانه‌دا که‌ له‌ ۲۹ی مارسی ۲۰۱۷وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ ڕاهێنان به‌ چه‌کی قورسیش ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش گومانی ئه‌وه‌ی دروست کردووه‌ که‌ تورکیا بیه‌وێت چه‌کی قورس ڕاده‌ستی دژبه‌ره‌کانی سووریا بکات.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌مریکا سه‌رقاڵی پڕچه‌ک کردنی کوردی سووریایه‌ و ئه‌ردۆغان دژی ئه‌م پڵانه‌یه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی بێت بۆ شکست هێنان به‌م پلانه‌ی ئه‌مریکا ئه‌نجامی ده‌دات، تاکوو کورد له‌ سووریا به‌ مافه‌کانی خۆی نه‌گات.

News Code 10170

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =