۳۴ هەزار هێزی شەڕ ڕەوانەی عێراق و سووریا دەکرێت

کۆنفڕانسی عه‌ره‌بی - ئه‌مریکایی له‌ کۆتایی کاره‌کانی ڕاگه‌یاندراوێکی به‌ ته‌وه‌ری هاوکاری هه‌موو جیهان له‌ دژی تیرۆر و توندڕه‌وی بڵاو کرده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، کۆبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی - ئه‌مریکایی له‌ ڕیازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستان کۆتایی پێهات، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆتایی ئه‌م کۆنفڕاسه‌ جه‌خت کراوه‌ که‌ ده‌بێت وڵاتانی جیهان له‌ دژی تیرۆر و توندڕه‌وی هاوکاری بکه‌ن.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا جه‌خت کراوه‌ که‌ ده‌بێت ۳۴ هه‌زار هێزی ئاماده‌ به‌ شه‌ڕ بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌ سووریا و عێراق ئاماده‌ بکرێت و هه‌موو وڵاتانی به‌شدار بوو پشتیوانیان لێ کرد.

هه‌روه‌ها له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا پاگه‌نده‌ی دژی ئێران کراوه‌ و جارێکی دیکه‌ ئاماژه‌ دراوه‌ که‌ دژی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ و وڵاتانی دیکه‌ ده‌وستنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئێمه‌ دژی سیاسه‌ته‌کان و پلانه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ین. ئێمه‌ جه‌خت له‌ هاوپه‌یمانی باڵای وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و ئه‌مریکا ده‌که‌ین.

هه‌روه‌ها به‌ پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، وڵاتانی به‌شدار بوو بڕیاریان داوه‌ تاکوو به‌ سه‌رۆکایه‌تی ڕیاز ناوه‌ندێکی جیهانی بۆ دژایه‌تی کردنی توندڕه‌وی له‌ جیهاندا پێکبێت.

شایانی باسه‌ که‌ کۆبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی - ئه‌مریکا ئێواره‌ی یه‌کشه‌مه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی ۵۰ وڵات و به‌شداری دۆناڵد ترامپ کۆتایی به‌ کاره‌کانی خۆی هێنا.

News Code 10166

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =