هەڕەشەی ترامپ لە ئێران و حزبوڵڵای لوبنان

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی به‌شداری کردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکانی عه‌ره‌ب له‌ ڕیاز پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ئامانجی ئەو به‌دیهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌ و هه‌موو جیهانه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعه‌ره‌بیە، ترامپ له‌ میانه‌ی به‌شداری کردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکانی عه‌ره‌ب له‌ سعوودییه‌ ڕاگەیاند کە بەرەیەکی نوێ لە دژی ئێران و حزبوڵڵا دروست دەکەن.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا وتی: ئامانجی ئێمه‌ به‌دیهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌ و هه‌موو جیهانه. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌کانی ئێمه‌ ده‌بێت. ئێمه‌ ڕێککه‌وتنێکی ۴۰۰ هه‌زار دۆلاریمان له‌گه‌ڵ سعوودییه‌کان واژۆ کرد ده‌بێت یه‌کگرتووییه‌ک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڤین و جیهان پێک بێت.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا زیادی کرد: موسوڵمانه‌کان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر ڕۆڵی یه‌کجار گه‌وره‌یان هه‌یه، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ڕیاز ڕێکاری سه‌ربازی ده‌گرینه‌ به‌ر، من به‌ڵێنم داوه‌ که‌ دۆستایه‌تییه‌کانی ئه‌مریکاییه‌کان زیاد بکه‌م و به‌ره‌یه‌کی نوێ ساز بکه‌م. ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌ توانی سوپای عه‌ره‌بستان چه‌ندین ئەوەندە ده‌کاته‌وه.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌مڕۆ لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌ په‌یوه‌ندی نێوان عه‌ره‌بستان و ئه‌مریکا دروست بووه‌ و دیداری مێژوویم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان بووه. من دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا هه‌رگیز له‌ دوای ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ شێوازی ژیانی خۆی به‌ سه‌ر ئێوه‌دا بسه‌پێنێت.  

ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ڕۆڵی خراپی ئه‌مریکا له‌ هه‌ڵگرسانی شه‌ڕ له‌ ناوچه‌که‌دا بکات، وتی: شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر، شه‌ڕی دژه‌ دین نییه‌ به‌ڵام له‌ دژی جه‌نایه‌تکاره‌کانه. کاتێک سه‌یری قوربانییه‌کان ده‌که‌ین، ده‌بینین که‌ تیرۆریسته‌کان خودا په‌ره‌ست نین به‌ڵکوو مه‌رگ په‌ره‌ستن، بڕوانن ئاماره‌کان نیشان ده‌دات که‌ زیاترین قوربانی تیرۆر موسوڵمانانن، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌که‌ بۆ ئاشتی له‌ ناوچه‌که‌ و هه‌موو جیهانه.

ترامپ له‌ درێژه‌دا وتی: ده‌بێت ئه‌م ناوچه‌یه‌ بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری ئه‌ماده‌ بکه‌ین چون ئاسه‌واری زۆر مێژوویی و دینی تێدایه. وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌بێت گه‌ره‌نتی بده‌ن که‌ تیرۆریسته‌کان داڵده‌ ناده‌ن. ئێمه‌ سپاسی ئه‌ردۆن و لوبنان ده‌که‌ین که‌ میوانداری له‌ ئاواره‌کان ده‌که‌ن. ڕێبه‌رانی دینی ده‌بێت چالاکانه‌ بیره‌ پڕ له‌ هه‌ڵه‌کانی توندڕه‌وه‌کان نه‌قد بکه‌ن، ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین هه‌زاران ساڵه‌ شوێنی ژیانی یه‌هودی و مه‌سێحی و موسڵمان بووه. ئێمه‌ حزبوڵا به‌ گرووپێکی تیرۆریستی ده‌زانین.

ئه‌و له‌ دژی ئێرانیش پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران له‌ تیرۆریسته‌کان پشتیوانی دارایی و سه‌ربازی ده‌کات. ئێران په‌ره‌ به‌ کێشه‌ تایفییه‌کان ده‌دات و بووه‌ته‌ هۆکاری ناسه‌قامگیری لوبنان و عێراق و یه‌مه‌ن. ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران سه‌قامگیری سووریای له‌ناو بردووه. پشتیوانی کردن له‌ ئه‌سه‌د به‌شداری کردن له‌ جه‌نایه‌ت له‌ دژی خه‌ڵکی سووریایه. ئێمه‌ ده‌بێت به‌ره‌و گۆشه‌گیر کردنی ئێران بڕۆین و ڕێگه‌ نه‌ده‌ین که‌ یارمه‌تی تیرۆریسته‌کان بدات.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا جه‌ختی کرد: ئاشتی له‌ جیهاندا ڕوو ده‌دات، ته‌نانه‌ت له‌ نێوان ئیسڕائیلییه‌کان و فه‌له‌ستینییه‌کان. قه‌ته‌ر هاوپه‌یمانێکی ستراتیژی ئه‌مریکایه. ئێمه‌ په‌ره‌ به‌ گه‌ڵاڵه‌ی ئابووری ناوچه‌که‌ ده‌ده‌ین و ده‌بێت له‌م نێوانه‌دا بتوانین یارمه‌تی ئابووری بۆ تیرۆریسته‌کان بچڕێنین. شه‌ڕی ئێستا شه‌ڕی نێوان دینه‌کان و فه‌رهه‌نگه‌کان نییه، به‌ڵکو شه‌ڕی نێوان خێر و شه‌ڕه.

News Code 10164

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =