پشتیوانی وڵاتانی ناوچە دەکەین بۆ دژایەتی ئێران

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ درێژه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران وتی: بۆ دژایه‌تی ئێران له‌ پشت وڵاتانی ناوچه‌که‌ ده‌وستین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی فاکس نیوز، ڕێکس ته‌یلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه‌ له‌ درێژه‌ی سیاسته‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران قسه‌ی کرد تاکوو زیاتر وڵاتانی ناوچه‌که‌ بۆ کڕینی چه‌ک له‌ ئه‌مریکا هان بدات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ته‌نیشت که‌نداوی فارس پاگه‌نده‌ی کرد: له‌ درێژه‌ی ئاسانکاری ئه‌منیه‌تی، دوێنی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان ڕێککه‌وتنێکی فرۆشتنی چه‌کی گه‌وره‌مان واژۆ کرد. به‌ وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌ش چه‌ک ده‌فرۆشین، ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌منیه‌تی که‌نداوی فارس و وڵاتانی ناوچه‌که‌.

ئه‌و درێژه‌ی دا: ئه‌م کاره‌ په‌یامێکی زۆر ڕوونه‌ به‌ ئێران که‌ ئه‌مریکا له‌ ته‌نیشت هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی له‌ ناوچه‌که‌ بۆ دژایه‌تی کردنی هه‌ژموونی ئێران وه‌ستاوه‌.

ڕێکس ته‌یلێرسۆن له‌ درێژه‌دا بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ دابین کردنی ئاشتی و شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر له‌ ناوچه‌که‌دا بکات، وتی: هه‌رجۆره‌ هه‌وڵێکی ئێران بۆ گوشاری زیاتر له‌ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که‌ ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌یه‌کی به‌هێز و یه‌کگرتوو ده‌بێته‌وه‌.

News Code 10162

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =