ژیان و ئاسه‌واره‌کانی ئیبراهیم یوونسی له‌ چاپ ده‌درێت

ژیان و ئاسه‌واره‌کانی وه‌رگێڕی گه‌وره‌ی کورد ئیبراهیم یوونسی له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردستان ناسی له‌ سنه‌ له‌ چاپ ده‌درێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ژیان و ئاسه‌واره‌کانی وه‌رگێڕی گه‌وره‌ی کورد ئیبراهیم یوونسی له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردستان ناسی زانکۆ ئازادی  سنه‌ له‌ چاپ ده‌درێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کتێبه‌ له‌ لایه‌ن دوو نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ری مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی، دوکتور ئۆمێد وه‌رزه‌نده‌ و شوجاع نه‌ی نه‌وا کۆکراوه‌ته‌وه‌ و نووسراوه‌.

ئه‌م کتێبه‌ له‌ ژێر ناوی "پای وه‌رگێڕان" (ناسنامه‌ی دوکتور ئیبراهیم یوونسی) له‌ چاپ ده‌درێت. کتێبه‌که‌ بریتییه‌ له‌ کۆی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م وه‌رگێڕه‌ گه‌وره‌ی کورد، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م وتار و کۆنفڕانسه‌کان و چۆنیه‌تی ژیانی یوونسی.

شایانی باسه‌ که‌ ئیبراهیم یوونسی ساڵی ۱۳۰۵ی هه‌تاوی له‌ شاری بانه‌ له‌ دایک بووه‌ و یه‌کێک بوو له‌ ناسراوترین وه‌رگێڕه‌کانی ئێران که‌ زیاتر له‌ ۸۰ کتێبی له‌ زمانی فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزیه‌وه بۆ فارسی وه‌رگیڕا، ئه‌م بلیمه‌ته‌ کورده‌ ساڵی ۱۳۹۰ی هه‌تاوی کۆچی دوایی کرد.

News Code 10161

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =