وڵاتانی ئسیلامی نابێ پشت به‌ ئه‌مریکا ببەستن

سه‌رۆکی ڕێکخراوی سه‌در له‌ وڵاتانی ئیسلامی داوای کرد تاکوو پشت به‌ ئه‌مریکا نه‌به‌ستن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆکی ڕێکخراوی سه‌در شه‌وی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا وڵاتێکی میانه‌ڕۆ نییه‌ و به‌ڕێوه‌ بردنی کۆنفڕانس به‌ ئاماده‌یی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا کارێکی قیزه‌ونه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی زیادی کرد: به‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌ڵێم که‌ پشت به‌ ئه‌مریکا نه‌به‌ستن.

شایانی باسه‌ که‌ دۆنالد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دوێنێ به‌ سه‌ردانیک گه‌یشته‌ ڕیازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستان و دوای واژۆ کردنی ڕێککه‌وتنی فرۆشتنی ۱۱۰ ملیار دۆلار چه‌ک به‌ عه‌ره‌بستان، ئه‌مڕۆ له‌ لووته‌که‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو و ئه‌مریکا به‌شداری ده‌کات.

ئه‌مڕ چوار کۆبوونه‌وه‌ له‌ ڕیاز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌ ترامپ ڕاسته‌وخۆ به‌شداری ۳ کۆبوونه‌وه‌یان ده‌کات.

News Code 10157

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =