کوشتنی زنجیره‌یی سیخۆڕه‌ ئه‌مریکاییه‌کان

ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکایی ڕایگه‌یاند که‌ پیکه‌ن له‌ میانه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، به‌ پشت به‌ستن به‌ چه‌ند شێوه‌یه‌کی گوماناوی، نزیک به‌ ۲۰ سیخۆڕی ئه‌مریکایی یان زیندانی کردووه‌، یان کوشتووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، نیۆیۆرک تایمز له‌ ڕاپۆرتێکدا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ چین له‌ نێوان ساڵه‌کانی ۲۰۱۰ تاکوو ۲۰۱۲ نزیک به‌ ۲۰ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریکای یان کوشتووه‌ یان زیندانی کردووه‌. ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که‌ چین دزه‌ی کردووه‌ته‌ ڕێکخراوی سیای ئه‌مریکادا.

تاکوو ئێسته‌ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ که‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی ناوی سیخۆڕه‌ ئه‌مریکاییه‌کان کاری که‌سێک بووه‌، یان نا چین توانیه‌تی کۆمپیوتره‌کانی ئه‌مریکا هاک بکات.

هه‌ڵبه‌ت ڕێکخراوی سیا تاکوو ئێسته‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ی پشت ڕاست یان ڕه‌ت نه‌کردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌وم ڕۆژنامه‌یه‌ درێژه‌ی دا: سیا له‌ ساڵی ۲۰۱۰ به‌ یارمه‌تی چه‌ند دژبه‌رێکی چینی توانی زانیاری زۆر باش له‌ سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی چین کۆبکاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ زۆری نه‌خایاند و له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا زۆربه‌ی ئه‌م که‌سانه‌ ون و بێ سه‌ر و شوێن بوون.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: له‌ کۆتاییدا ڕێکخراوی سیا به‌ که‌سێک که‌ له‌ به‌شی چاودێڕی به‌ سه‌ر چیندا ئیش ده‌کات گه‌یشتوون و گومانیان لێی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی ته‌واویان بۆ مه‌حکوم کردنی ئه‌م که‌سه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌.

ڕێکخراوی سیا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ توانی چین بۆ دزه‌ کردنه‌ ناو سیستمه‌کانی سیا که‌م بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ له‌م به‌شدا خۆی ته‌یار کردووه‌.

News Code 10156

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =