گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌مریکا بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ سووریا

ئه‌مریکا به‌ مه‌به‌ستی که‌م کردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ سووریا گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نوێی ڕاده‌ستی ڕووسیا کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئیندیانا ئێکسپرێس، ئه‌مریکا گه‌ڵاڵه‌ی کۆنترۆڵی گۆڕه‌پانه‌کانی شه‌ڕ که‌ ناکۆکی زۆری تێدایه‌ به‌ ڕووسیا پێشنیار کردووه‌.

ژۆزێف دانفۆرد، سه‌رۆکی لێژنه‌ی هاوبه‌شی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌م گه‌ڵاله‌یه‌ وتی: سوپای ڕووسیا پرۆشی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێکارێک بۆ دووری کردن له‌ شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئه‌مریکا له‌ سووریا، به‌ تایبه‌ت له‌ ده‌یره‌زوور بدۆزێته‌وه‌.

ئه‌مریکا ناوچه‌ی ده‌یره‌زوور تاکوو به‌نداوی فورات به‌ ناوچه‌ی شه‌ڕی دژوار له‌ داهاتوودا ده‌زانێت. دانفۆرد له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌م پێشنیاره‌ که‌ به‌ ڕووسیا کراوه‌ کێشه‌ی ئاماده‌ بوونی سوپای سووریاش له‌م ناوچه‌یه‌دا چاره‌سه‌ر ده‌کات.

پشتیوانی ڕووسیا له‌ ده‌وڵه‌تی سووریا شه‌ڕ له‌ سووریا ئاڵۆزتر ده‌کات، دواین حاڵه‌ت ئه‌م په‌نج شه‌مه‌یه‌ ڕوویدا کاتێک فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا هێرشیان کرده‌ سه‌ر کاروانێکی سوپای سووریا.

سێرگەی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م هێرشه‌ ئاسمانییه‌ی ئه‌مریکای ئیدانه‌ کرد و وتی: ئه‌مه‌ نایاساییه‌ و له‌ دژی ده‌وڵه‌تی فه‌رمی سووریایه‌.

News Code 10155

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =