به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی کونسولگه‌ری ئێران له هه‌ولێر، مورته‌زا عه‌بادی، سه‌رکونسولی ئێران له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که وه‌فدێکی باڵای ئێرانی به سه‌رپه‌ره‌شتی ناوبراو به‌شداری به خاکسپاردنی نه‌وشیروان مسته‌فایان کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، عه‌بادی له‌مباره‌وه وتی: به هۆی کۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌فدێکی باڵای ئێران له ڕێوڕه‌سمی ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره گه‌وره به‌شداریان کرد. ئێمه هاوخه‌می خۆمان به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ئه‌و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که لێژنه ئێرانییه‌که بێجگه له به‌شداری کردن له ڕێوڕه‌سمی به خاکسپاردنی نه‌شیروان مسته‌فا به‌شداری پرسه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییه کورده‌ی کردووه و هیوای خواست که خودای گه‌وره سه‌بر و گه‌وره‌یی به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ببه‌خشێت.
شایانی باسه که نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕۆژی هه‌ینی له ته‌مه‌نی ۷۳ ساڵه‌ییدا کۆچی دوایی کرد.
بۆچوونی ئێوە