فوئاد مه‌عسوم پیرۆزبایی له‌ ڕۆحانی کرد

فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارى عێراق بروسکەیەکی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری ئێران د.حەسەن ڕۆحانی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق په‌یامێکی دوکتور فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ حه‌سه‌ن ڕۆحانی بڵاوکرده‌وه‌.

ئەمەش دەقی پیرۆزباییەکەیە:

بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبانەوە
بەڕێز دکتۆر حەسەن رۆحانیی
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران
گەرمترین سڵاو و پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم بە بۆنەی دوبارە هەڵبژاردنتانەوە بۆ سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمەش بۆنەیەکی لەبارە بۆ دوپاتکردنەوەی پەرۆشیمان بۆ کاری هاوبەش لە پێناوی درێژەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵاتی دراوسێمان و گەشە پێدانیان بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردو گەلی دۆستمان و بەشداریی بکات لە ئاسایش وئۆقرەیی و پێشکەوتنی ناوچەکەماندا.
داوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ بەڕێزتان دەکەم لە ئەرکەکانتاندا، بۆ گەلی ئێرانی دۆستیش پێشکەوتن و شکۆیی فراوانتر.
بەخواتان دەسپێرم

فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆماری عێراق
 

News Code 10151

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =