سه‌باره‌ت به‌ په‌یه‌ده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ڕێکنه‌که‌وتین

سه‌رۆک کۆماری تورکیا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ئه‌مریکا وتی: سه‌باره‌ت به‌ په‌یه‌ده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌ ڕێککه‌وتن نه‌گه‌یشتین، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ گوڵنیش ڕای جیاوازمان هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ NTV، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ئه‌مریکا له‌ گفتوگۆیه‌کدا وتی: سه‌باره‌ت به‌ گرنگ ترین بابه‌تی نێوان ئێمه‌ و ئه‌مریکا که‌ په‌یه‌ده‌ بێت به‌ ڕێککه‌وتن نه‌گه‌یشتین. من له‌م دیداره‌دا به‌ ترامپ ڕامگه‌یاند که‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان به‌ر بده‌ن و بێن ته‌ڤڵی ئێمه‌ بن. به‌ڵام ترامپ وڵامی منی نه‌دایه‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌وان بڕیاریان داوه‌ که‌ هاوکاری په‌یه‌ده‌ بکه‌ن، به‌ڵام له‌ ڕۆژانی داهاتوودا ده‌بینن که‌ چۆن ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا ناچار ده‌بێت داوای یارمه‌تی له‌ تورکیا بکات. تورکیا له‌ سووریایه‌.

ئه‌رۆدغان هه‌روه‌ها وتی: له‌ ئه‌گه‌ری هه‌رجۆره‌ هێرشێکی په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ له‌ دژی تورکیا به‌ که‌س مۆڵه‌ت ناده‌م به‌رگریان لێبکات و به‌ تووندی وڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌. تورکیا سه‌رقاڵی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی جرابلۆس و بابه‌ و داگیرکار نییه‌. ئه‌گه‌ر کۆریدۆرێک (لکدانه‌نه‌وه‌ی کانتۆنه‌کان) له‌ باکووری سووریا دروست ببێت ده‌بێته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر تورکیا و ئێمه‌ش دڵنیا بن ڕێگه‌ به‌ شتی وا ناده‌ین.

ئه‌رۆدغان له‌ کۆتایدا وتی: سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵ گوله‌ن له‌گه‌ڵ ترامپ ڕای جیاوازمان هه‌بوو. ئه‌و له‌مباره‌وه‌ جیاوازتر له‌ ئۆبامایه‌. هه‌ر بۆیه‌ هێشتا پرسیار هه‌یه‌. سه‌باره‌ت به‌ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن وتم با پۆلیسی ئه‌مریکا لێژنه‌یه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌م جه‌ماعه‌ته‌ دروست بکات، به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ترامپ پێشنیاره‌که‌می قبوڵ کرد.

News Code 10146

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =