عه‌مار حه‌کیم پیرۆزبایی له‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی کرد

سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق به‌ ناردنی په‌یامێک پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فورات نیوز، عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق به‌ ناردنی په‌یامێک پیرۆزبایی سه‌رکوتنی دووباره‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی کرد.

ئه‌و له‌م په‌یامه‌دا جه‌ختی کرد که‌ ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێکی باشه‌ بۆ په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندی مێژووی زیاتر له‌ نێوان عێراق و ئێران تاکوو هه‌ر دوو وڵات زیاتر بتوانن به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌کانیان مسۆگر بکه‌ن.

پێشتر سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، پووتین و زۆربه‌ی به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان و عه‌ره‌ب پیرۆزبایی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌یان کردووه‌.

News Code 10144

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =