ده‌نگی نزیک به‌ ۱۶ ملیۆن ئێرانی، ده‌نگه‌ به‌ گۆڕاندن

سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ڕایگه‌یاند: ده‌نگی نزیک به‌ ۱۶ ملیۆن که‌س، سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌یه‌ که‌ ناکرێت له‌ ئاستی سیاسی وڵاتدا چاوی به‌سه‌ردا بنووقێنین.

به‌ ڕاۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، به‌ربژاری دوازده‌هومین خولی سه‌رۆک کۆماری ئێران دوای کۆتایی هاتن به‌ هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: سه‌ره‌تا سپاسی هه‌موو خه‌ڵکی ئێران ده‌که‌م که‌ جارێکی دیکه‌ هاتنه‌ سه‌ر سه‌ندووقه‌کان و هه‌موو جیهانیان شۆک کرد. 

له‌ درێژه‌دا هاتووه‌: ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ ڕوونی ئاشكرا بوو، هه‌بوونی چینێکی گه‌وره‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌م داهات بوو که‌ ئه‌مانه‌ دوور له‌ کاری سیاسی ده‌بێت ئاوڕێکی جدیان لێبدرێته‌وه‌. 

ڕه‌ئیسی جه‌ختی کردووه‌: ده‌نگی نزیک به‌ ۱۶ ملیۆن که‌س، سه‌رمایه‌که‌ی گه‌وره‌یه‌ که‌ ناکرێت له‌ ئاستی سیاسی وڵاتدا چاوی به‌سه‌ردا بنووقێنین. من به‌ڵێن به‌م ۱۶ ملیۆن ده‌نگه‌ ده‌ده‌م که‌ به‌ پشتیوانی ئێوه‌ به‌دوادا چوون بۆ خواسته‌کانتان بکه‌م. 

ئه‌م به‌ربژاره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: ئه‌گه‌رچی چه‌ندین کاری نایاسایی له‌ میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌نجام بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ که‌ هه‌موومان پێکه‌وه‌ بۆ سه‌رکه‌وتن و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ئێران ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی دوازده‌هومین سه‌رۆک کۆماری ئێران کۆتایی پێهات و دواجار حه‌سه‌ن ڕۆحانی به‌ ۲۳ ملیۆن ده‌نگ ئه‌م کێبه‌رکێیه‌ی برده‌وه‌.

News Code 10140

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =