بەڵێن بە خەڵک دەدەم/ گەلی ئێران سەرکەوتووی هەڵبژاردنە

سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە خۆی بە پێبەندی بەرنامەکانەکانی دەزانێ، وتی: بە هەموو تواناوە لەم ڕێگایەدا هەنگاو هەڵدەگرێت.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکەمین لێدوانی دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی ڕۆژی ڕابردووی ئێران، وتی: زیاتر لە 41 میلیۆن دەنگ ئێرانی خستە سەر ڕێگای بەرەوپێش چوون.

 ڕۆحانی بەخەڵکی وت: بەشداریی مێژوویی ئێوە لە هەڵبژاردن بە بێ گرینگ بوونی ئەوەی بە کێ دەنگ دەدەن، سەرەنجڕاکێشیی خولقاند.

 وتیشی: متمانەی دووبارەی ئێوە بە من بووە هۆی ئەوەی ئەرکێکی قورس لەسەر شانم هەست پێ بکەم و هیوادرام وەکیلێکی شیاو بۆ ئێوە بم.

حەسەن ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە کەس ناتوانێ ئێوە بباتە بازنەی شەڕی بێ کەڵکی ئیتنیکی و نەتەوەیی و گوندی و شاری، وتی: دەنگی یەکدەستی ئێوە بە من لە هەموو ناوچەکان نیشانی دا کە گەلێکن و سەرۆک کۆمارێکتان دەوێت.

سەرۆک کۆمای ئێران هەروەها سڵاوی بۆ ڕێبەری شۆڕش نارد کە ژیرانە و دڵسۆزانە شەپۆلە گەورەکانی شۆڕش بەو شێوە دەبەنە ڕۆخی ئارامی کە هەیەجانی پێشبڕکێ هەڵبژاردن بەرەو سندووقی سەربەخۆیی و سەربەرزی و هێزی نەتەوەیی ڕێنوێنی کرا.

هەروەها سپاسی هاشمی ڕەفسەنجانی،سەید محەمەد خاتمی، سەید حەسەن خومەینی، عەلی ئەکبەر ناتق نووری و ئێسحاق جەهانگیری و لاریجانی کرد.

 وتیشی: خەڵک ڕێگای داهاتووی خۆیان هەڵبژاردووە و هەمووان دەبێ ڕێز لە خواستی خەڵک بگرن و ئێستا کە هەڵبژاردن تەواو بووە من سەرۆک کۆماری هەموو گەلی ئێرانم و پێویستم بە یارمەتی هەموانە، تەنانەت ئەوانەی بەرنامەکانی منیان قبووڵ نییە. دەستی یارمەتی و دۆسایەتی بەرەولای هەموو لایەن و حزبەکان و چین و توێژەکانی ئێران درێژ دەکەمەوە و بە گوێرەی یاسا، ڕیز لە هەموو دژبەرەکانم دەگرم، ئەوان مافی ڕەخنەگرتن لە دەوڵەتیان هەیە.

جەختیشی کرد: هەڵبژاردنی ئێران بە دراوسێیەکان و ناوچەکەی ڕاگەیاند کە ڕێگای دابین کردنی ئاسایش لەم ناوچە،پتەوکردنەوەی دیمۆکراسی و ڕێز لە دەنگی خەڵکە.

سپاسی هێزە سەربازییەکانی ئێرانیشی کرد کە ئاسایشی هەڵبژاردنیان پاراست.

News Code 10137

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =