تەرمی نۆشیروان مستەفا ئەسپاردەی خاک کرا

تەرمی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ لە گردی زەڕگەتەی شاری سلێمانی لە مەراسمێکدا بە بەشداری خەڵک و لایەنگرانی یەکێتی و گۆڕان ئەسپاردەی خاک کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە ۳۰ی گوڵان، ژمارەیەکی زۆری سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان، هەڵسوڕاو و لایەنگرانی گۆڕان لە گردی زەرگەتە ئامادەبوون بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی نەوشیروان مستەفا.

لەمبارەوە ڕووداو نوووسی: لە کاژێر ۰۷:۳۰ـی بەیانی ئەمڕۆ (شەممە ۲۰-۵-۲۰۱۷) تەرمی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانییەوە بۆ گردی زەرگەتە بەڕێکرا.

تەرمی نەوشیروان مستەفا شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری سلێمانی بووە و، ئەمڕۆ بەیانی لە مزگەوتی گەورەی شارەکە نوێژی مردووی لەسەر کرا، پاشان بۆ گردی زەرگەتە بەڕێکرا.

مردنی نەوشیروان مستەفا لە تەمەنی ۷۳ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی، لەکاتێکدایە تەنیا شەش رۆژە لە لەندەنەوە بۆ هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە.

بڕیارە لە گردی زەرگەتە گوتاری پێنج لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان: یەکێتی ، پارتی ، یەکگرتوو ، کۆمەڵ و بزووتنەوەی گۆڕان، بخوێندرێتەوە.

بەهۆی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لە شاری سلێمانی دوو رۆژ ماتەمینی راگەیەنراوە و، ئاڵای هەرێمی کوردستان لە سەر فەرمانگە حکومییەکانەوە تاوەکو نیوە هێنراوەتەخوارەوە.

پرسەی نەوشیروان مستەفا لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی (ئەحە سوور)، گەورەترین مزگەوتی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بەهەمان شێوە پرسەی ژنانیش لە هۆڵی ئەجێ خان کە هۆڵێکی گەورەیە و دەکەوێتە بەرامبەر گردی زەرگەتە، دەبێت.

نەوشیروان مستەفا لەگەڵ شوعلە عەلی-ی هاوژینی کە ئەویش رۆژی هەینی ۱۷-۳-۲۰۱۷، لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد، خاوەنی دوو کوڕ و کچێک بوون.

ساڵی ۲۰۰۶ نەوشیروان مستەفا وازی لە کاری حیزبی لەنێو یەکێتی ھێنا و لە ساڵی ۲۰۰۹ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لیستی گۆڕانی دامەزراىد. 

پێش دامەزراندنی گۆڕان نەوشیروان مستەفا، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەران بووە. دروستکەری باڵی ریفۆرم بوو لە یەکێتی و  تاوەکوو ساڵی ۲۰۰۶ جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.

News Code 10136

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =