بارزانی‌ و فوئاد مه‌عسوم كۆبوونه‌وه‌

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق له‌ په‌راوێزی‌ كۆڕبەندی ئابوری‌ جیهان ده‌رباره‌ی رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و باكوری‌ ئه‌فه‌ریقا كه‌ له‌ ئوردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە راگه‌یه‌نراوێكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عێراق، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ عێراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كراوه‌، له‌گه‌ڵ دۆخی‌ سیاسی و ئه‌منی‌ ناوچه‌كه‌.

رۆژی‌ ۱۸ ی‌ ئه‌م مانگه‌، فوئاد مه‌عسوم و مه‌سعود بارزانی‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی  شا عه‌بدوڵای دوه‌م، پادشای شانشینیی ئوردنی هاشمی گه‌یشتنه‌ عه‌ممان، بۆ به‌شداریكردن له‌ لەكۆڕبەندی جیهانی ئابووری كه‌ لەدەریای مردووی وڵاتی ئوردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌مڕۆش فوئاد مه‌عسوم له‌  پانێڵێكی‌ كۆڕبەندی ئابوریی جیهان ده‌رباره‌ی خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فه‌ریقا وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكرد.

كۆڕبەندی ئابوریی جیهان ده‌رباره‌ی خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فه‌ریقا دوێنێ ده‌ستیپێكردو تا ۲۱ ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

News Code 10135

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =