هەمووان دەنگیان بە نیزامی کۆماری ئیسلامی دا

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بە ئاماژە بەوەی کە هەموو خەڵک هاتن و دەنگیان بە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران دا، وتیان:دەوڵەت و سەرۆک کۆماری داهاتوو دەبێ هەوڵی زیاتر و گەنجانە بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، بە بۆنەی حەماسەی بەشکۆی گەلی ئێران لە بەشداریی کردنی هەڵبژاردنی ڕۆژی هەینی ۲۹ی گوڵان،پەیامێکیان دەرکرد کە تێدا ئاماژەیان بە چەند بابەتی گرینگ داوە.

دەقی پەیامی ڕێبەری بەم شێوە بڵاوبووەتەوە؛

بسم‌الله الرحمن الرحیم

گەلی ئازیزی ئێران

جەژنی حەماسەی هەڵبژاردنی دوێنێ، جارێکی دیکە گەوهەری درەوشاوەی ورەی نەتەوەیی خستە بەرچاوی خەڵکی جیهان. بەشداریی بەرفراوان و بەشکۆی ئێوە و ئاپۆڕەتان بۆ دەنگدان و چاوەڕوان بوونی درێژخایەن بۆ گەیشتن بە سندووقەکانی دەنگدان لە هەموو وڵات و لە ناو هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا، نیشانەی ئاشکرای پتەوبوونی بنەماکانی دیمۆکراسی ئیسلامی و ئۆگری هەمووانە بەم نیعمەتەی خودا و ئێران و ئێرانی لەم ئەزموونەی مەیدانی عەمەلەدا، سەربەرز و ڕووسپی کرد.

 دوێنێ بە بەشداریی جەماوەر و ڕژاندنی زیاتر لە چل میلیۆن پەڕەی دەنگ بۆ ناوسندووقەکان، رێژەیەکی نوێ لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا تۆمارکرا و بەرەوپێش چوونی گەلی ئێرانی لە گۆڕەپانی ئامادەبوون و سەرهەڵدانی بەهێزانە نیشان دا.

ئێرانی ئیسلامی جارێکی دیکە خراپەخوازان و ڕقەبەران و بەخیلانی وەدوابردەوە و دڵی دۆستانی خۆی پڕ لە خۆشی و فەخر کرد.

 سەرکەوتووی هەڵبژاردنی دوێنێ، ئێوە گەلی ئێرانن و کۆماری ئیسلامیە کە سەرەڕەا پیلان و هەوڵی دوژمنان، توانیویەتی متمانەی ئەم گەلە سەربەرزە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕابکێشێت و لە هەر خولێکدا درەوشانەوەیەکی نوێ نیشان بدات.

سەرکەوتووی هەڵبژاردنی دوێنێ ئێوە خەڵکی ئێران و نیزامی کۆماری ئیسلامین کە سەرەڕا ئەزموونی گەورەی دوێنێ تەنیا بەشداریی نەبوو، ئارامی و لەسەرخۆیی و نەجابەتی بەشداربووان بوو کە ئاسایشی هەڵبژاردنی دەستەبەر کرد و بووە بەشێک لە ئەم ئەزموونە سەرەنجڕاکێشە.

 هەموو توێژ و چینەکان، هەموو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە هاتنە مەیدان و شان بە شانی یەکتر دەنگیان بە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران دایەوە.

من بەوپەڕی خۆبەکەم زانینەوە لە بەرانبەر خودای گەورە، سپاسی دەکەم و داوای ڕەحم و دڵۆڤانی و مێهرەبانی شیاو بۆ گەلی ئێران دەکەم و بە ناردنی سڵاو بۆ حەزرەتی" بقیة‌الله الاعظم ارواحنا فداه" ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکەم.

داوا لە خەلکی ئازیز دەکەم شوکری خودا بکەن بۆ ئەم سەرکەوتنە مەزنە و ئەوەی کە پاش چەند حەوتە لە پێش هەڵبژاردنەوە، ئێستا بە یەکگرتوویی گشتی گەیشتوون کە بێ گومان هۆکارێکی گرینگی پتەویی و دەسەڵاتی نەتەوەییە. هەمووان لە ژێر سێبەری نیزامی کۆماری ئیسلامیدان و منداڵی ئەم نیشتمانە سەربەرزەن، هەوڵ بدەن تا کوو بەش بە حاڵی خۆتان ئامانجە گەورەکانی ئەم وڵاتە بشناسن و هەوڵی بۆ بدەن بێتە دی.

لە سەرۆک کۆماری بەڕێز و هەموو ئەوانەی کە لە دەوڵەتی داهاتوودا بەشدارن داوا دەکەم بە هەوڵی گەنجانە تەقالا بدەن بۆ چارە سەریی کێشەکانی وڵات و چرکەیەک لەم هێڵە ڕاستەوخۆیە خافڵ نەبن. لەبەرچاوگرتنی چینی هەژار، ئاوڕدانەوە لە گوندەکان و ناوچە هەژارەکان، لە بەرچاوگرتنی یەکمایەتیەکان، بەرەوڕووبوونەوەی گەندەڵی و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان دەبێ لە سەرووی پلانەکانەوە بێت.      

سەربەرزی نەتەوەیی و لەبەرچاوگرتنی ژیری لە پەیوەندی نێودەوڵەتی و گرینگی دان بە بەهێزیی نێودەوڵەتیش دەبێ یەکمایەتی بەڕێوەبەرانی شۆڕشی و ئیسلامیی بێت.

بە پێویستی دەزانم سپاسی یەک بە یەکی خەڵکی بەشدار لە هەڵبژاردن بکەم و ئەوانەش خەڵکیان هان داوە بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن.

 بە پێویستی دەزانم سپاسی بەربژارانی سەرۆک کۆمارییش بکەم کە لە ڕووناک کردنەوەی چاوی خەڵک و ڕاکیشانیان بۆ هەڵبژاردن کاریگەرییان بووە.

 سپایسی سەرجەم بەرێوەبەرانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و هەڵبژاردنی شۆرای شار دەکەم کە زۆر ماندوو بوونە.

 سپاسی پارێزەرانی ئاسایشی هەڵبژاردن و هەروەها میدیای نەتەوەیی وڵات دەکەم کە بە هەوڵی شەوانە ڕۆژی ئەوان ئەم هەڵبژاردنە بەم شێوە بەڕێوەچوو.

 لە کۆتاییدا داوا دەکەم هەموومان لە سەر ڕێگای هەوڵ بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکی خودایی خۆمان و لە خواترسی و پایبەندی بە ڕێگای شۆڕس بیین و شادی ڕۆحی ئیمام و شەهیدان لە خوا داوا دەکەم

والسلام علیکم و رحمة‌الله

سەیدعەلی خامنەیی

سی گوڵانی 1396

News Code 10132

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =