٣ کەوانداری کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئێران کران

ئومێد موحەمەد پوور، عەلیڕەزا مەشحوون و شیلان تەخت فیرووزە ٣ کەوانداری کورد بۆ بەشداری لە کێبڕکێی جیهانی بانگهێشتی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کەوانی نەریتی وڵات کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر دووهەمین قۆناغی ئوردووی نەتەوەیی کەوانی نەریتی وڵات بۆ بەشداری لە کێبڕکێیە جیهانییەکان لە ڕۆژی شەممە ٣٠ ی گوڵانەوە لە مەراغە دەست پێدەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٥ کەوانداری هەڵبژاردەی ژن و پیاو لە سەرتانسەری وڵات بە ڕای کادیری تەکنیکی فیدراسیۆن بۆ بەشداری لە ئەو ئوردووە داوەت کراون.

بەهرووز عەباس نژاد ڕاهێنانی تەکنیکی ئەو  ئوردووەی لە ئەستۆدایە.

شیاوی باسە، ئەو ئوردووە لە ڕۆژانی ٣٠ ی گوڵان تا ٥ ی جۆزەردان بە میوانداری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی بۆ بەشداری لە کێبڕکێی جیهانی هه‌نگاریا بەڕێوە دەچێت.

News Code 10127

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =