ده‌توانین ئینجرلیک بۆ ئه‌ردۆن بگوازینه‌وه‌

وه‌زیری به‌رگری ئاڵمانیا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاڵمانیا له‌ ئینجرلیکه‌وه‌ بۆ ئه‌ردۆن له‌ ئارادایه‌ و ده‌کرێت ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بده‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی ستاندارد، ئۆرزێلا فۆن در لاین، وه‌زیری به‌رگری ئاڵمانیا سه‌باره‌ت به‌ ناکۆکییه‌ سه‌ربازییه‌کانی نێوان وڵاته‌که‌ی و تورکیا وتی: ئه‌گه‌ر پارلمانی ئاڵمانیا داوا بکات هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانمان بۆ ئه‌رۆدن بگوازینه‌وه‌، ده‌توانین ئه‌م کاره‌ بکه‌ین و ده‌یخه‌ینه‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگری ئاڵمانیا زیادی کرد: سوپای ئاڵمانیا بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش له‌ هه‌موو بژارده‌کان و ڕێگاکان سوود ده‌بات.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئێمه‌ به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌کانمان بۆ ئه‌ردۆن بگوازینه‌وه‌ هه‌موو ڕێگه‌چاره‌کان و بابه‌ته‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌م کاره‌ تاوتوێ ده‌که‌ین.

شایانی باسه‌ که‌ چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا نوێنه‌رانی ئاڵمانیا ویستیان له‌ بنکه‌ی ئاسمانی ئه‌نجرلیک دیدار بکه‌ن به‌ڵام تورکیا ڕێگه‌یانی پێنه‌دا، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی پارلمانی ئاڵمانیا و به‌ ئه‌گه‌ری زۆر پارلمان له‌ ده‌وڵه‌ت داوا بکات که‌ هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ خاکی تورکیا چۆڵ بکه‌ن که‌ ئه‌مه‌ش زه‌ربێکی کوشه‌نده‌ له‌ دۆخی ستراتیژی تورکیا ده‌دات.

News Code 10125

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =