ڕخنه‌گرانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌

جێگری پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ په‌یامێکی تویتریدا ئاماژه‌ی دا که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران بێ خەوش بووه‌ و خه‌ڵێکی یه‌کجار زۆر به‌شداریان کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مارک فیتز پاتریک، جێگری پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و به‌رپرسی ئێستای ناوه‌ندی چه‌ک کردن له‌ ئه‌نیستیتۆی ئای ئای ئێس ئێس (IISS)، به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی په‌یامێک له‌ لاپه‌ڕی تویتری خۆیدا ئاماژه‌ی به‌ به‌شداری زۆری خه‌ڵکی ئێران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوێنێ کرد و نووسی: ئه‌گه‌ر حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێستای ئێران ده‌نگی ۵۰ به‌ باڵا بباته‌وه‌ و دووباره‌ ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک کۆماری ئیران، ده‌توانم له‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران درۆیه‌ و ساخته‌یه‌ داوا بکه‌م که‌ به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌؟

ئەمە لە حاڵێکدایە کە وه‌زیری ناوخۆی ئێران ڕایگه‌یاند: حه‌سه‌ن ڕۆحانی به‌ ۵۷ له‌ سه‌دی ده‌نگه‌کان به‌ فه‌رمی بووه‌ دوازده‌هومین سه‌رۆک کۆماری ئێران.

شایانی باسه‌ که‌ زۆربه‌ی دژبه‌ره‌کانی ئێران له‌م ماوه‌دا باسی ئه‌وه‌یان کرد که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران ساخته‌یه‌.

News Code 10124

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =