هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستان بێ هیچ کێشه‌یه‌کی ئه‌منی به‌ڕێوه‌ چوو

به‌رپرسی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ کوردستان به‌ بێ هیچ کێشه‌یه‌کی ئه‌منی به‌ڕێوه‌ چوو، پڕۆسه‌که‌ زۆر بێ خەوش کۆتایی هات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لیڕه‌زا ئاشناگه‌ر، به‌رپرسی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگای کوردستان وتی: سپاسی هه‌موو مێدیاکان ده‌که‌م که‌ به‌ باشی هه‌واڵه‌کانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانیان گواسته‌وه‌. 

وتیشی: به‌شداری خه‌ڵکی کوردستان له‌ هه‌ڵبژاردن یه‌کجار باش بووه‌ و خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م جاره‌ش نیشانیان دا که‌ گرنگه‌ بۆیان کێ به‌ڕێوه‌به‌ریی شار و وڵاته‌که‌یان له‌ ده‌ست بگرێت. ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ڕێز و سپاسێکی فراوانه‌.

ئاشناگه‌ر وتی: هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ کوردستان به‌ بێ هیچ کێشه‌یه‌کی ئه‌منی به‌ڕێوه‌ چوو، پڕۆسه‌که‌ زۆر بێ خەوش  کۆتایی هات و کێشه‌یه‌ک ڕووی نه‌داوه‌. ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان باش به‌ڕێوه‌ بچێت . زیاتر له‌ ۱۲ هه‌زار که‌سمان ڕاهێنابوو.
شایانی باسه‌ که‌ یه‌ک ملیۆن و ۱۸۱ هه‌زار و ۸۸۳ نفر له‌ خه‌ڵکی کوردستان مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌ و زۆربه‌یان چوونه‌ته‌ سه‌ر سه‌ندووقه‌کان. به‌ پێی ئاماری سه‌ره‌تایی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی به‌ زیاتر له‌ ۱۴ ملیۆن ده‌نگ له‌ کۆی ۲۴ ملیۆن ده‌نگی شمێردراو له‌ پێشه‌وه‌یه‌.
News Code 10123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =