ڕۆحانی به‌ ۲۲ ملیۆن ده‌نگ تاکوو ئێسته‌ له‌ پێشه‌وەیە

سه‌رۆکی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران چه‌ند خوله‌ک به‌ر له‌ ئێستا ڕایگه‌یاند: له‌ کۆی ۴۰ ملیۆن ده‌نگی ژمێردراو حه‌سه‌ن ڕۆحانی زیاتر له‌ ۲۲ ملیۆن ده‌نگی هێناوه‌ و ژماردن به‌رده‌وامه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی ئه‌سغه‌ر ئه‌حمه‌دی، سه‌رۆکی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران چه‌ند خوله‌ک به‌ر له‌ ئێستا ڕایه‌گه‌یاند: له‌ کۆی ۴۰ ملیۆن و ۷۰۶ هه‌زار و ۷۲۹ ده‌نگی ژمێردراو، حه‌سه‌ن ڕۆحانی ۲۲ ملیۆن و ۷۹۶ هه‌زار و ۴۶۸ ده‌نگی هێناوه‌ و ژماردن به‌رده‌وامه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ تاکوو ئێسته‌، که‌سی دووهه‌م سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسییه‌ که‌ ۱۵ ملیۆن و ۴۵۲ هه‌زار و ۲۱۱ ده‌نگی به‌ ده‌ست هێناوه‌ و نه‌فه‌ری سێهه‌م میرسه‌لیمه‌ به‌ ۴۵۵ هه‌زار و ۲۱۱ ده‌نگ و نه‌فه‌ری چواره‌م هاشمی ته‌بایه‌ به‌ ۲۱۰ هه‌زار و ۵۹۷ ده‌نگ.

ئه‌م هه‌واڵه‌ نوێ ده‌کرێته‌وه‌.......

News Code 10121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =