ترامپ فه‌رمانی داوه‌ به‌ره‌یه‌کی نوێ دژه‌ داعش پێکبهێنرێت

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا فه‌رمانی داوه‌ تاکوو هه‌رچی زووتره‌ به‌ره‌یه‌کی دژه‌ داعشی نوێ دروست بکرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، جیمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا فه‌رمانی داوه‌ تاکوو هه‌رچی زووتره‌ که‌مپینێکی نوێی دژه‌ داعش بکرێته‌وه‌.

ماتیس وتی: ترامپ فه‌رمانی به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری داوه‌ تاکوو پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌موو بابه‌ته‌کانی به‌ره‌ی دژه‌ داعشدا بکرێته‌وه‌ و به‌ره‌یه‌کی نوێی دژه‌ داعش دروست بکرێت.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ تاکوو ئێسته‌ ۵۵ له‌ سه‌دی خاکی داعشمان ئازاد کردووه‌ و زیاتر له‌ ۴ ملیۆن که‌سمان له‌ ژێر ده‌ستی داعش ڕزگار کردووه‌. ئامانجی ئێمه‌ش ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ که‌مترین که‌سی سڤیل له‌م شه‌ڕه‌دا ببنه‌ قوربانی.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئێستا له‌ لیبیاش ئه‌مریکا شه‌ڕی دژ به‌ داعش ده‌کات و ئێمه‌ ئاگاداری هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی داعش له‌ جیهاندا هه‌ین.

ماتیس جه‌ختی کرد: هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش و کۆشکی سپی له‌ هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا پشتیوانی کرد و له‌ پڕۆسه‌ی ئازاد کردنی شاری ڕه‌قه‌ش ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتیوانی کردنی کوردی سووریا.

News Code 10120

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =