باڵوێزخانه‌ی ئێران لە لەندەن هێلکه‌ باران کرا

دژبه‌ره‌کانی ئێران له‌ شاری له‌نده‌ن، له‌ ڕقی به‌شداری زۆری خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان، بینای باڵوێزخانه‌ی ئێرانیان هێلکه‌ باران کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مێدیاکانی بریتانیا، دژبه‌ره‌کانی ئێران دوای ئه‌وه‌ی له‌ شاری له‌نده‌ن و ناوخۆی ئێران ڕیزی دوورودرێژی ده‌نگدانیان دی و دروشمی به‌شداری نه‌کردن له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وان هیچ سوودی نه‌بوو، چوونه‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران و هێلکه‌ بارانیان کرد.

شایانی باسه‌ که‌ دوێنێ هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ ناوخۆی ئێران، ده‌نگدان له‌ هه‌موو باڵوێزخانه‌کانی ئێرانیش به‌ڕێوه‌ چوو، خه‌ڵک له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش پێشوازی باشیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ دژبه‌ره‌کانی ئێران تووڕه‌ بن و خۆپیشاندان بکه‌ن.

له‌ شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا، دژبه‌ره‌کانی ئێران له‌ ناچاری و به‌ مه‌به‌ستی دوور کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ سه‌فی ده‌نگدان باڵوێزخانه‌ی ئێرانیان هێلکه‌باران کرد. ئه‌وان به‌م کاره‌ و دروشمی تووند دان ویستیان شارۆمه‌ندانی ئێرانی له‌ له‌نده‌ن له‌ ده‌نگدان دوور بخه‌نه‌وه‌ به‌ڵام هیچ سوودێکی نه‌بوو.

ژماره‌ی ئه‌م که‌سانه‌ یه‌کجار که‌م بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ وڵاتی به‌لژیکیش له‌ به‌رنابه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران کۆبووه‌نه‌وه‌ و ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ ده‌نگ دان ده‌چوون جنێویان پێده‌درا و به‌م شێوه‌یه‌ ده‌یانویست شارۆمه‌ندانی ئێرانی له‌ ده‌نگدان په‌شیمان بکه‌نه‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو پیلانه‌کانیان خه‌ڵکی ئێران له‌ سه‌رووی ۷۰ له‌ سه‌د به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی کردووه‌.

شایانی باسه‌ تاکوو چه‌ند خوله‌کێکی دیکه‌ به‌ فه‌رمی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران یه‌که‌مین ده‌رنجامی ژماردنی سه‌ندووقه‌کان که‌ له‌ کاتژمێر ۱۲ی دوێنێ شه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

News Code 10119

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =