سوننه‌ی ئێران داوای به‌شداری به‌خرۆشی خه‌ڵکی ئێران ده‌کات

له‌ میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، به‌ره‌ی مامۆستایانی ئه‌هلی سوننه‌ی ئێران به‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێک داوایان له‌ خه‌ڵکی ئێران کرد به‌شداری باشی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌ میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، به‌ره‌ی مامۆستایانی ئه‌هلی سوننه‌ی ئێران به‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێک داوایان له‌ خه‌ڵکی ئێران کرد به‌شداری باشی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران بکه‌ن.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: جارێکی دیکه‌ ده‌رفه‌تی خوڵقاندنی حیماسه‌تێکی دیکه‌ بۆ خه‌ڵکی ئێران هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. له‌ ڕوانگه‌ی دینیشه‌وه‌ هه‌ڵبژرادن مافێک و ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو شارۆمه‌ندانی کۆمه‌ڵگای ئیسلامییه‌.

هه‌روه‌ها زیاد کراوه‌: له‌ دوای ۴ ده‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نی شۆڕشی ئیسلامی ئێمه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ده‌بینین که‌ ئه‌زموونه‌کان و سه‌قامگیری و ئارامی زیاتر به‌رهه‌م دێت و هاوکات خه‌ڵک زیاترین ڕۆڵیان له‌ چاره‌نووسی خۆیاندا هه‌یه‌. گومانی تێدا نییه‌ که‌ به‌شداری زۆری خه‌ڵک هه‌موو پلانه‌کانی دژومه‌نانی ئێران جارێکی دیکه‌ به‌تاڵ ده‌کاته‌وه‌ و با ببینن له‌ کوێ هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ و له‌ کوێ نییه‌.

به‌ره‌ی ئه‌هلی سوننه‌ی ئێران له‌ کۆتایدا داوایان کردووه‌ که‌ هه‌ر سه‌رۆک کۆماریک چووه‌ سه‌ر کار گرنگی به‌ ژیان و ئابووری خه‌ڵک بدات و په‌ره‌ به‌ به‌رهه‌م هێنانی ناخۆیی بدات تاکوو ئێران ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ بتوانێت له‌ سه‌ر پێی خۆی ڕابوه‌ستێت.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ئێستادا پڕۆسه‌ی ده‌نگ دان له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و هاوکات دوازده‌هومین سه‌رۆک کۆماری ئێران هه‌ڵده‌بژێردرێت و پێنجه‌مین خولی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شار و گونده‌کانیش ئه‌نجام ده‌بێت.

News Code 10114

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =