سەرەخۆشی یەکێتی نیشتمانی بۆ کۆچی دوایی نۆشیروان مستەفا

یە کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: به‌داخ و په‌ژاره‌یێکی زۆره‌وه‌، ئه‌مرۆ سه‌عات (۸)ی سه‌رله‌به‌یانی، به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا، رێکخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، دوای ته‌مه‌نێکی درێژ له‌خه‌بات و کۆڵنه‌دان و به‌رپرسیارێتیی مێژوویی له‌ساڵانی په‌نجاکانه‌وه‌ هه‌تا ئه‌مرۆ، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌، ژیان ئاوایی لێکردین.

 یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، له‌کاتێکدا به‌خه‌مێکی قووڵه‌وه‌، له‌م رۆژه‌ خه‌مباره‌دا، به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کان و پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتییه‌وه‌، کۆچی دوایی به‌رێز (نه‌وشیروان مسته‌فا)مان زانی و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، هاوخه‌می بۆ مناڵه‌کانی و که‌سوکار و هاوڕێبازه‌کانی، له‌هه‌مان کاتدا، بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌کێتی و هێزی پێشمه‌رگه‌ و که‌سوکاری شه‌هیدان و تێکڕای گه‌له‌که‌مان، ده‌رده‌برین، دووپاتیشی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌وا:

 یه‌کێتی و گه‌له‌که‌مان، له‌ هه‌لومه‌رجێکدا، به‌شکۆوه‌ کۆچی دوایی رێکخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ دونیای نه‌مری به‌رێده‌که‌ین، ئاشکراشه‌ یه‌کێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ساڵێکه‌ رێکه‌وتنی سیاسی دووقۆڵیمان هه‌یه‌. به‌ڵام، جێی داخه‌، هێشتا کۆده‌نگی نیشتمانیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان، دوای هه‌وڵێکی بێوچان، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن یه‌کێتی-یه‌وه‌، نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌نجام، سه‌ره‌نجام، په‌رله‌مانیش کارا نه‌کراوه‌ته‌وه‌. ئێمه‌ وه‌کوو یه‌کێتی له‌م کاته‌شدا رایده‌گه‌یه‌نین که‌وا:

-    چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، له‌ناو هێزه‌ سیاسییه‌کان، بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌ سیاسییه‌کان، زۆر به‌گرنگ ده‌زانین.

-    کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌رکێکی نیشتمانی و یاسایی، به‌ڵکوو سیاسیی چاره‌نووسازیشه‌.

-    رێکه‌وتنی یه‌کێتی و گۆڕان، هاوکات خه‌بات بۆ جێبه‌جێ کردنی نه‌خشه‌رێگای یه‌کێتی، گرنگییه‌کی مێژووییان بۆمان هه‌یه‌ و یه‌کێتی بێ درێغ له‌پێناویاندا تێده‌کۆشین.

له‌کۆتاییشدا ده‌ڵێن: سه‌ره‌رای جیاوازییه‌کانی نێوانمان، پێمان باشه‌ دواچاره‌سه‌ری نێوان یه‌کێتی و گۆڕان، هه‌روه‌کو چه‌ندین جار گوتومانه‌، به‌یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوولامان، مژدانه‌ی گه‌له‌که‌مان بێ و به‌م یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ش، رۆحی کاک نه‌وشیروان وه‌کو هاوڕێ دێرینی جه‌نابی مام جه‌لال و تێکۆشه‌رێکی دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی و رۆڵی مێژوویی له‌ خه‌باتی مێژوویی شۆڕشی نوێ دا، شاد و هه‌ستی هاوڕێیه‌تی و هاوخه‌باتی مام جه‌لال یش ئاسوده‌ ده‌بێ. بێ گومان ئەندام و لایەنگری هەردوو لاشمان ساز دەبن بۆ ڕاپەڕاندی ئەرکی دیمۆکراسی و کوردایەتی.

News Code 10112

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =