پەیامی سەرەخۆشی بارزانی بۆ کۆچی دوایی نۆشیروان مستەفا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا, پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  مەسعود بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی پرسەو سەرخۆشیی بڵاوکردەوە.

 مەسعوود بارزانی لەپەیامەکەیدا کە نووسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە, نووسیویەتی: بەبۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم. لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایێک ببەخشێت.

نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ هەینی لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

News Code 10111

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =