به‌شداری بەشکۆی خەڵکی شاره‌ کوردنشینه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان

ئه‌مڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵکی ئێران، شارۆمه‌ندانی شاره‌ کوردنشینەکانی ئێرانیش به‌ گه‌رمی پێشوازیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵکی ئێران، شارۆمه‌ندانی شاره‌ کوردنشینەکانی ئێرانیش به‌ گه‌رمی پێشوازیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌فی وه‌ستان بۆ ده‌نگدان هه‌ر له‌ به‌یانیه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ و زۆربه‌ی شاره‌ کوردنشینەکان خه‌ڵک به‌ره‌و سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان ده‌ڕۆن.

له‌ ئێستادا خه‌ڵکێکی زۆر له‌ شاره‌ کوردنشینەکان به‌ تایبه‌ت مه‌هاباد، سه‌قز، سنه‌، مه‌ریوان، کرماشان و ئیلام له‌ سه‌فی ده‌نگدان ڕاوه‌ستاون و ماتڵی ئه‌وه‌ن تاکوو ده‌نگ بده‌ن.

به‌ پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌کان تاکوو ئێسته‌، به‌شداری خه‌ڵک به‌ نیسبه‌ت خولی پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ ڕێژه‌یه‌کی به‌رفراوان به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و به‌ ئه‌گه‌ری زۆر قه‌ره‌باڵغی ده‌نگدان زیاتریش بێت.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ۲۹ی گوڵان ۱۲هه‌مین خولی ده‌نگدان بۆ سه‌رۆک کۆماری ئێران و پێنجه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و گونده‌کانی ئێران ده‌ستی پێ کرد.

News Code 10108

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =