هیچ ده‌ستێوه‌ردانێک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ناکرێت

وه‌زیری ناوخۆی ئێران ئاماژه‌ی به‌ به‌شداری فراوانی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد و وتی: هیچ جۆره‌ گۆڕانکارییه‌ک و هیچ جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێک له‌ هیچ قۆناخێکدا ڕوو نادات، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک ده‌نگیش.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕه‌حمانی فه‌زلی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران ئه‌مڕۆ وتی: سپاسی خه‌ڵکی ئێران ده‌که‌م که‌ به‌شداری باشیان تاکوو ئێسته‌ کردووه.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ناوه‌نده‌ چاودێڕییه‌کان به‌ هه‌موو توان و دیقه‌تی خۆیانه‌وه‌ ده‌نگی خه‌ڵک ده‌پارێزن. دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه‌ هیچ جۆره‌ گۆڕانکارییه‌ک و هیچ جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێک له‌ هیچ قۆناخێکدا ڕوو نادات، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک ده‌نگیش.

ئه‌و زیادی کرد: ڕێبه‌ری باڵای ئێران جه‌ختیان کرد که‌ باوه‌ڕیان به‌ ناوه‌نده‌کانی چاودێڕی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه‌ و خه‌ڵک به‌ دڵنیایه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن.

ڕه‌حمانی فه‌زلی هه‌روه‌ها وتی: خه‌ڵک هه‌رجۆره‌ کارێکی نایاساییان دی به‌ ناوه‌نده‌ حکوومییه‌کان ڕایبگه‌یه‌ن تاکوو به‌دوادا چوونی بۆ بکرێت.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا جه‌ختی کرد که‌ به‌ پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌کان به‌شداری کردنی خه‌ڵک زۆر باشه‌ و خه‌ڵکی ئێران حیماسه‌یه‌کی دیکه‌ تۆمار ده‌کات.

News Code 10107

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =