ئه‌کته‌رێکی کورد له‌ ئه‌مریکا خه‌ڵات کرا

خانمه‌ ئه‌کته‌رێکی کورد له‌ کۆتایی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ی فیلمی ئاسیا پاسه‌فیک له‌ ئه‌مریکا خه‌ڵات کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دیمه‌ن زه‌ندی، خانمه‌ ئه‌کته‌ری کورد له‌ کۆتایی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ی فیلمی ئاسیا پاسه‌فیک له‌ ئه‌مریکا خه‌ڵات کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دیمه‌ن زه‌ندی به‌ هۆی به‌شداری کردن له‌ فیلمی "ڕه‌شه‌با" له‌ لۆسانجلسی ئه‌مریکا خه‌ڵات کراوه‌.

فیلمی ڕه‌شه‌با له‌ لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ناسراوی کورد، حسه‌ین حه‌سنه‌وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌ و تاکوو ئێسته‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ ده‌ست هێناوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ دیمه‌ن زه‌ندی خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانه‌ و له‌ به‌شی سینه‌ما و شانۆ ئیش ده‌کات و به‌ ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆیی ناو ئیرانی له‌ به‌شی شانۆدا مسۆگر کردووه‌.

News Code 10106

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =