هه‌ڵبژاردن نیعمه‌تێکی گه‌وره‌یه‌/خه‌ڵک به‌ ئاگاییه‌وه‌ ده‌نگ بده‌ن

ڕێبه‌ی باڵای ئێران له‌ له کاتی ده‌نگداندا ڕایانگه‌یاند که‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار گرنگی زۆری هه‌یه‌ و چاره‌نووسی وڵات له‌ ده‌ستی خه‌ڵک دایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مڕۆ له‌ یه‌که‌مین خوله‌که‌کانی ده‌نگدان ئایه‌توڵا سه‌ید عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌نگی دا و وتیان: سپاسی خودای دڵۆڤان ده‌که‌م که‌ نیعمه‌تی دیموکڕاسی و ئاماده‌ بوونی خه‌ڵک و هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێداوین، نیعمه‌تێکی گه‌وره‌یه‌ و خواشوکور خه‌ڵکیش ڕێز له‌م نیعمه‌ته‌ ده‌گرن چون ده‌بینین به‌شداری هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان وتیان: من به‌ خه‌ڵک ده‌ڵێم هه‌رچی زیاتره‌ به‌شداری بکه‌ن. من له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م که‌ کاری خێر ده‌بێت به‌یانی زوو و هه‌رچی زووتره‌ ئه‌نجام بێت. هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران یه‌کجار گرنگه‌ و چاره‌نوسی وڵات له‌ ده‌ستی خه‌ڵکه‌ چون سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌بێت گرنگی پێ بدرێت.

ڕێبه‌ری باڵای ئێران جه‌ختیان کرد: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاره‌کان و گونده‌کانیش گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه‌، چون که‌سانێک که‌ هه‌ڵدبژێردرێن ئاسانکاری شار و گونده‌کان ده‌چێته‌ ژێر ده‌ستیان و ئه‌مه‌ش گرنگه‌ که‌ خه‌ڵک ده‌نگ به‌ که‌سانێک بده‌ن که‌ ده‌یانه‌وێت زیاترین خزمه‌ت به‌ شاره‌کانیان بکه‌ن. به‌ خه‌ڵکی ئێران ده‌ڵێم به‌وپه‌ڕی ئاگاییه‌وه‌ ده‌نگ بده‌ن.

ئایه‌توڵا خامنه‌یی له‌ کۆتاییدا رایانگەیاند: له‌ به‌رپرسانی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران و هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسانیش سپاس ده‌که‌م که‌ سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ گه‌وره‌ن.

شایانی باسه‌، ئه‌مڕۆ ۲۹ی گوڵان، هه‌ڵبژاردنی دوازده‌هومین سه‌رۆک کۆماری ئێران، هاوکات له‌گه‌ڵ شۆرایشار و گونده‌کان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

News Code 10104

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =