هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران به‌ فه‌رمی ده‌ستی پێ کرد

ئێرانییه‌کانی دانیشتووی نیوزیله‌ند یه‌که‌مین شارۆمه‌ندانی ئێرانی بوون که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ۱۳۹۶ی هه‌تاوی ده‌نگی خۆیان خسته‌ نێو سه‌ندووقی ده‌نگدان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی ده‌نگدان له‌ ئێران و ۱۳۰ وڵاتی جیها ده‌ستی پێ کرد. شارۆمه‌ندانی ئێرانی له‌ نیوزیله‌ند یه‌که‌مین شارۆمه‌ندانی ئێرانی بوون که‌ ده‌نگیان دا.

ئه‌مڕۆ کاتژمێر ۸ی به‌یانی به‌ کاتی ئێران هه‌ڵبژاردن له‌ ناوخۆی ئێرنایش ده‌ستی پێ کرد.

شایانی باسه‌، ئه‌مڕۆ ۲۹ی گوڵان، هه‌ڵبژاردنی دوازده‌هومین سه‌رۆک کۆماری ئێران، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شار و گونده‌کان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

News Code 10101

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =