زیاتر له‌ ۳۰۰ هه‌زار پۆلیس ئه‌منیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان دابین ده‌که‌ن

جێگری پۆلیسی ئێران ڕایگه‌یاند: دابین کردنی ئه‌منیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان چند مانگ به‌ر له‌ ئێستا ده‌ستی پێ کردووه‌ و هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان کراوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید حه‌سه‌ن به‌تولی، جێگری پۆلیسی ئێران وتی: چدندین مانگ به‌ر له‌ ئێستا ده‌ستمان کرد به‌ دابین کردنی ئه‌منیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان و کاره‌کانیش له‌ نێوان هه‌موو دام و ده‌زگاکان به‌ش کراوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: به‌و پێیه‌ دوو هه‌ڵبژاردنی گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابین کردنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌کانی له‌ ئه‌ستۆی هێزی پۆلیسدا دانا.

ئه‌و جه‌ختی کرد: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ۳۰۰ هه‌زار هێزی پۆلیس به‌شداری ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ ده‌که‌ن. ئێمه‌ له‌ هه‌موو توان و کارامه‌یی خۆمان که‌ڵک ده‌به‌ین که‌ باشترین و ئارام ترین هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ببه‌ین.

سه‌دار به‌تولی هه‌روه‌ها وتی: هه‌ماهه‌نگی پێویست له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران و سوپای پاسداران بۆ دابین کردنی زیاتری ئه‌منیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجام بووه‌. دڵنیاین هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

شایانی باسه‌، ئه‌مڕۆ ۲۹ی گوڵان، هه‌ڵبژاردنی دوازده‌هومین سه‌رۆک کۆماری ئێران، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شار و گونده‌کان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

News Code 10100

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =