هەڵبژاردنەکانی ئێران هەمووانی نیگەران کردووە

مامۆستای وزە، نەوت و کەنداوی فارسی ڕێکخراوی برۆکینگزی واشنتۆن نیگەرانیی خۆیی دەربڕی سەبارەت بە ئاکامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئێران و بۆ سەرکەوتنی ڕۆحانیش لە گوماندایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوزان مالۆنی مامۆستای بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئاسایشی وزە و کەنداوی فارسی ناوەندی ئەنیستیتۆی برۆکینگزی واشنتۆن ئەمڕۆ لە توییتەکەیدا نیگەرانیی خۆی بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران کە بڕیارە سبەینێ بەڕێوە بچێت، دەربڕی.

ناوبراو لە توویتەکەیدا نووسی: هەڵبژاردنەکانی ئێران سبەینێ بەڕێوە دەچێت و هەومووانی نیگەران کردووە. تا ئەم دواییانە سەرکەوتنی ڕۆحانی مسۆگەر بوو. بەڵام ئەو بیرە تەنیا هۆشدارییەک بوو.

شیاوی باسە زۆربەی گۆڤارە ڕۆژاوایی و عەرەبییەکان تا ئێستا لە سەر بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی ئێران و ئاکامی ئەو هەڵبژاردنە ڕایان داوە و لە سەر ئەگەری ئاکامەکەی قسەیان کردووە.

لە ئەو گۆڤارانە دەتوانین ئاماژە بدەینە سەر هەفتەنامەی نیوز ویک و گۆڤارێک بە ناوی بلیمبێرگ.

News Code 10098

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =